تشرینی دووه‌م 15, 2017 19:47 Asia/Tehran
  •  وەرزشڤانانی ئێرانی جوامێرانە یارمەتیی لێقەوماوانی بوومەلەرزەیان داوە

مەسعوود مستەفا جۆکار وەرزشڤانی ئێرانی و جێگری پاڵەوانەتی زۆرانی ئازادی ئۆلەمپیکی ٢٠٠٤ ی ئاتن، لە کردەوەیەکی مایەی ڕەزای خواوەند بۆ یارمەتی دانی لێقەوماوانی بوومەلەرەزەکەی ستانی کرماشان بە مەزاد داناوە .

عەلیرەزا بیرانوەند گۆلچی میللی پۆسی لۆرستانی کراسی ژمارە یەکی خۆی لە هەڵبژاردەی نیشتمانی بە ئیمزای ژمارێک لە  میللی پۆشەکانی تۆپی پێی ئێران و هاوتیپییەکانی لە پرسپۆلیس بە مەزات داناوە تا بە فرۆشتنی پارەکەی بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی ستانی کرماشان بنێرن.

یاریزانانی تیپی ئیستقلالی تاران لە کردەوەیەکی  خودا ویستانە لە پێناو یارمەتی بە خەڵکی لێقەوماوی کرماشان کراسەکانی خۆیان بە مەزات داناوە. بڕیارە کراسەکان بە ئیمزای هەموو یا ریزانان بۆ کەسانی خێرومەند کە گەرەکیانە یارمەتی بدەن لەبەر چاو گیراوە .