تشرینی دووه‌م 19, 2017 09:40 Asia/Tehran
  • 
یاریزانێکی بڕازیلی کراسەکەی بۆ بوومەلەرزە لێدراوانی کرماشان دەفرۆشێت

یاریزانی بڕازیلی یانەی لیوێرپوڵ تێکەڵ بە شەپۆلی یاریدەدەرانی جیهانی بە بوومەلەرزە لێدراوانی کرماشان بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فیلیپە کوتینیۆ یاریزانی یانەی نیشتمانی برازیل و یاریگەی لیوێرپوڵ تێکەڵ بە شەپۆڵی یاریدەدەرانی جیهانی و وەرزشی بە بوومەلەرزە لێدراوانی پارێزگای کرماشان بوو.

بەڕێوەبەری ئێرانیی ئەو یاریزانە کە لە دەروەی وڵاتە بە ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە، وتی: کوتینیۆ بە بەخشینی جلی واژۆکراوی خۆی بە بوومەلەرزە لێدراوانی کرماشان ڕایگەیاندووە کە ڕەنگە ئەو کارەی ئەو یارمەتییەکی زۆر چکۆلە بێت بە خەڵکی بەرکەوتووی کرماشان.

ئەو بەڕێوەبەرە ئاماژەی بەوەش دا: بڕیارە جلی ئەو یاریزانە بەرزایلییە بدرێتە عەلی دایی یاریزان و ڕاهێنەری ناسراوەی تۆپی پێی ئێرانی، بۆ ئەوەی لە ڕێوڕەسمێکدا بخرێتە فرۆش و داهاتەکەی بدرێتە خەڵکی بوومەلەرزە لێدراوی کرماشان.