کانونی یه‌که‌م 15, 2017 13:50 Asia/Tehran
  • فیناڵی تەواو ئێرانیی زۆرانی فەرەنگی کاپی یانەکانی جیهان، ئەمشەو لە ئیسفەهان

تیمەکانی زۆرانی "سینا سەنعەتی ئیزە" و "بیمەی ڕازیی ئیسفەهان" سەر لە بەیانی ئەمڕۆ هەینی بە بردنەوە لە خەنیمەکانیان چوونە قۆناغی فیناڵی چوارەمین خولی ڕکابەرایەتیی زۆرانی فەرەنگیی یانەکانی جیهان لە ئیسفەهان.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ یانەی زۆرانی "سینا سەنعەتی ئیزە" بە ئەنجامی ٧ بە ٣ لە یانەی «گئورگین کلاب»ی گورجستانی بردەوە و تیمی "بیمەی ڕازیی ئیسفەهان"یش بە ئەنجامی ٨ بە ٢ لە "بیوک شەهیر"ی تورکیای بردەوە.

چوارەمین خولی ڕکابەرایەتیی زۆرانی فەرەنگیی یانەکانی جیهان کە لە سەر لەبەیانی دوێنێ پێنجشەممەوە لە ئیسفەهان (هەڵکەوتوو لە ناوەڕاستی ئێران) دەست پێ بووە، ئەمشەو بە دیاری کرانی یانەکانی سەرکەوتوو کۆتایی دێت.

تیمی "سینا سەنعەتی ئیزە"  لە سێهەمین خولی ئەم ڕکابەرایەتییانە کە ساڵی ٢٠١٦ لە هونگاریا بەڕێوە چوو، پلەی پاڵەوانەتی بە دەست هێنابوو و بیمەی ڕازیش لە خولی یەکەم و دوەمی ئەم ڕکابەرایەتییانەدا ببوو بە پاڵەوان.

سەرپەیڤ