کانونی یه‌که‌م 16, 2017 16:19 Asia/Tehran
  • پاڵەوانەتی خلسکین کارانی ئێرانی لە ئاناتولی کاپی تورکیا

خلسکین کارانی ئالپاینی ئێران لە دوو بەشی ژنان وپیاوان توانیان لە پێشبڕکیکانی نێودەوڵەتی ئیسکی ئالپاین بەناوی ئاناتولی کاپ ، لە تورکیا ببەنەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمرۆ شەممەی هەواڵدەری خوێندکارانی ئێران ئیسنا حسێن ساوە شمشەکی خلسکین کاری  ئێرانی لە بەشی پیاوان لە پێشبڕکیکانی ئاناتولی کاپی تورکیا میداڵیای زێری بەدەس هێناو محەممەد کیا دوربەند سری" خلسیکن کاری تری ئێرانی یش لەسەر پلەی دوهەم ڕاوەستا وبوو بە خاوەنی میداڵیای زێو. خلسکین کاریی مەجارستانی یش لە بەشی پیاوان لە پلەی سیهەم دایە . لە بەشی زنانیش عاتیفە ئەحمەدی لە ئێران توانی خیراتر لە خەنیمەکانی بگاتە هێڵی کۆتایی وببێتە پاڵەوانی ئاناتولی کاپی تورکیا، دوای ئەو نوێنەرانی وڵاتی میواندار بوون بە دووهەم وسێهەم . پێشبڕکیکانی نێودەوڵەتی خلسکینی ئالپاین بەناوی ئاناتولی کاپ بە میوانداری ئەرزرومی تورکیا بەڕێوە چوو.،