کانونی دوھەم 21, 2018 11:18 Asia/Tehran
  • خاتوونی سەهۆڵەوانی ئێرانی گەیشتە فیناڵی جامی جیهانیی سویس

"زەینەب کوبرا موسەوی" خاتوونی سەهۆڵەوانی ئێرانی گەیشتە قۆناغی ڕکابەرایەتیی بڕگەی لیدی جامی جیهانی سویس.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "زەینەب کوبرا موسەوی" لە فیناڵی جامی جیهانیی سویس لەگەڵ حەوت سەهۆڵەوان لە وڵاتانی ڕووسیا، کۆریای باشوور و سویس بۆ دەس خستنی پلەی یەکەم ململانێ دەکات و بە سەر سەهۆڵدا هەڵدەزنێ.

فیناڵی ڕکابەرایەتیی بڕگەی لیدی جامی جیهانیی سویس ئەمڕۆ یەکشەممە بەڕێوە دەچێ.

ڕکابەرایەتیی سەهۆڵەوانیی جامی جیهانی سویس لە ڕۆژی هەینییەوە بە بەشداری ٦٩ وەرزشوانی پیاو و ٣٧ وەزرشوانی ژن لە ١٧ وڵاتی جیهانی دەست پێ بووە.