تاران ؛ گه‌وره‌شار و پێته‌ختی ئێران
پارێزگای تاران پێته‌ختی وڵاتی ئێرانه و شاری تاران وه‌ک ناوه‌ندی پارێزگای تاران دێته ئه‌ژمار. حەشیمەتی پارێزگای تاران به پێی دوایین سه‌رژمێری ساڵی 1395ی هه‌تاوی 13 ملوێن و 267 هه‌زار و 637 که‌س بووه.
پارێزگای تاران له‌سه‌دا 17 و نیوی حەشیمەتی گشتیی ئێرانی تێدا ده‌ژیت. تاران له ڕابردوودا بۆ خۆی وه‌ک یه‌کێك له گونده‌کانی سه‌ر به شاری ڕه‌ی بووه، ڕه‌ی وه‌ک دایکی تاران دێته ئه‌ژمار. پێشینه‌ی نیشته‌جێبوونی مرۆڤ له ڕه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 5 هه‌زارساڵ پێش زایین. ساڵی 1393 ڕۆڤاتی مرۆڤێک له ناوچه‌ی مه‌وله‌وی تاران‌دا دۆزرایه‌وه که مێژووی ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ 7 هه‌زار ساڵ پێش ئێستا. دۆزینه‌وه‌ی پاشماوه‌ی ڕۆڤاتی ژنێک که ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ 7 هه‌زار ساڵ پێش و له میانه‌ی که‌ندوکۆڵه‌کانی ئاو و ئاوه‌ڕۆی ناوچه‌ی مه‌وله‌ویدا وه‌ده‌رکه‌وت مێژووی تارانی تووشی گۆڕانکاری کردووه و ڕاوبۆچوونه‌کانی پێشووی هه‌موو خسته ژێر پرسیاره‌وه.
پارێزگای تاران ده‌که‌وێته داوێنی باشووریی زنجیره‌چیای ئه‌لبورزی ناوه‌ندی. بناره‌کانی باشووریی ئه‌لبورز و به‌رزاییه‌کانی تاران داری وه‌ک بادامی کێوی، فسته‌ق، هه‌نجیر و زرشکیان تێدا ده‌ڕوێ. هه‌روه‌ها پارکی چیتگه‌ر له ڕۆژئاوای تاران و پارکی له‌ویزان له باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی تاران وه‌ک دوو نموونه‌ی دارستانی ده‌سکرد دێنه ئه‌ژمار.
ڕووبارە‌کانی تاران زیاتر له ئه‌لبورزه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتووه. هه‌روه‌ها شایانی ئاماژەیە بڵێین له تاران‌دا سه‌رده‌مێک کارێزی زۆر هه‌بوونه که پێداویستی ئاوی ناوچه شاری و لادێیه‌کانی تارانیان دابین کردووه.تاران وێڕای ئه‌وه‌ی ناوه‌ندی سیاسی ئێرانه، گرنگترین جه‌مسه‌ری ئابووری ئێرانیش دێته ئه‌ژمار. تاران به وه‌به‌رهێنانی ناپه‌تی ناوخۆیی به‌رامبه‌ر به 88 ملیار دۆلار له ساڵدا ده‌که‌وێته پله‌ی 56ی ڕیزبه‌ندی شاره ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی جیهان و پله‌ی له شاری وه‌ک ڕیاز، لیسبۆن، به‌رلین، بیرمه‌نگام، لیۆن و هامبوورگ باشتره.
پارێزگای تاران به هۆی دۆخی سروشتی وهه‌روه‌ها دۆخی تایبه‌تی سیاسی و ئابوورییه‌وه هه‌موو ساڵێک به ملوێنان گەشتیاری هه‌یه و له‌م نێوەدا له به‌شی گه‌شتیاریشدا بارستای زۆر گونجاوی هه‌یه و وه‌ک پێرستێک له بارستا گه‌شتیارییه‌کانی ئه‌م پارێزگایه ده‌توانین ئاماژه بده‌ینه:
کۆشک و عه‌ماره‌ته‌کان: کۆشکی سه‌ڵته‌نه‌ت ئاباد، عه‌ماره‌تی عوسمانی و پردی ڕۆمی، عه‌ماره‌تی دارولفنوون، عه‌ماره‌تی قوتابخانه‌ی مه‌روی (فه‌خریه)، کۆشکی به‌هارستان، حه‌وزخانه‌ی باخی کۆنی نیگارستان، عه‌ماره‌تی باخی فیردەوس، کاخی گوڵستان، کاخی سورخه‌حه‌سار، کاخی ساحه‌ب قه‌رانییه، کاخی مه‌ڕمه‌ڕ، کاخی عه‌شره‌ت ئاباد
قڵا و تاوه‌ره‌کان: تاوه‌ری میلاد، تاوه‌ری ئیره‌ج، تاوه‌ری ته‌به‌ره‌ک، دژی ڕه‌ی، تاوه‌ری نه‌قاره‌خانه، پاشماوه‌ی ناوه‌ندی شاری سه‌لجووقییه‌کان، تاوه‌ری توغروڵ، به‌ندیخانه‌ی هاروون، قەڵای گه‌بری، تاوه‌ری عه‌لائه‌دین، دژی ڕه‌شکان، ته‌پۆڵکه‌ی میل و ...
بازاڕ و گۆڕه‌پانه‌کان: بازاڕی تاران، بازاڕی به‌ینولحه‌ره‌مه‌ین، بازاڕی ته‌جریش، بازاڕی ئه‌میر، بازاڕی ڕه‌ی، مەیدانی به‌هارستان،مەیدانی ئه‌رگ، گۆڕه‌پانی تۆپخانه،گۆڕه‌پانی ئازادی و ...
شوێنه ئایینییه‌کان: شا عه‌بدولعه‌زیم، ئیمامزاده جه‌عفه‌ر کوڕی مووسای کازم، ئیمامزاده ساڵح کوڕی موووسای کازم، ئیمامزاده داوود، گڵکۆی بی بی شاربانوو، گڵکۆی ئیمام خومه‌ینی (ره)، گۆڕستانی زه‌هیروده‌وله، نوێژگه‌ی تاران و ...
شوێنه سروشتییه‌کان: ئاوهه‌ڵدێری دووانه، ئاوهه‌ڵدێری سه‌نگان، ئاوهه‌ڵدێر و ته‌نگه‌ڵانی واشی، ئاوهه‌ڵدێری به‌رگی جیهان، ئاوهه‌ڵدێری شه‌که‌راو، ئاوهه‌ڵدێری شمشه‌ک، پیستی سکێتی دیزین، پیستی سکێتی ده‌ربه‌ندسه‌ر، ته‌پۆڵکه‌ی ئیسلام، ده‌ربه‌ند، ده‌ره‌که، ده‌ریاچه‌ی لار، ده‌ریاچه‌ی به‌نداوی له‌تیان، ئه‌شکه‌وتی بوورنیک، ئه‌شکه‌وتی ڕوودئه‌فشان، فه‌ره‌حزاد و ...
مۆزه‌خانه‌کان: مۆزه‌خانه‌ی ئێرانی کۆن، مۆزه‌خانه‌ی پڕۆفێسۆر حیسابی، مۆزه‌خانه‌ی پیشه‌سازی تاران، مۆزه‌خانه‌ی زێڕ و خشڵی تاران، مۆزه‌خانه‌ی زانسته‌کان، مۆزه‌خانه‌ی هونه‌ره نه‌ته‌وه‌ییه‌کان، مۆزه‌خانه‌ی ته‌ونی ئێران، مۆزه‌خانه‌ی ڕه‌زا عه‌باسی، مۆزه‌خانه‌ی خه‌ڵکناسی، مۆزه‌خانه‌ی ئازادی، مۆزه‌خانه‌ی هونه‌ره جوانه‌کان.