ئه‌نسیکلۆپێدای کورد و کوردستان بڵاو دەبێتەوە
سه‌رۆکی ناوه‌ندی لێکۆڵینه‌وه‌ی کوردستان ناسی زانکۆی کوردستان ڕایگه‌یاند که به زوویی کتێبی ئه‌نسیکلۆپێدای کورد و کوردستان بڵاو ده‌بێته‌وه.
به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ئۆمێد قادرزاده له کۆنفڕانسێکی مێدیاییدا ڕایگه‌یاند: ۱۷ ساڵ به سه‌ر ده‌ست به کار بوونی ناونده‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ی کوردستان ناسی زانکۆی کوردستان تێپه‌ڕیوه له‌م ماوه‌دا ۳۵ کتێبی زانستیی باش سه‌باره‌ت به زمان و مێژوو و فه‌رهه‌نگی کوردی بڵاو کراوه‌ته‌وه و چه‌ندین کۆنفڕانسی باشیش به‌ڕێوه چووه.
ئه‌و هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی دا که له ۴ ساڵی ڕابردوودا ۲۰ کۆبوونه‌وه‌ی زانستیی له ناوه‌ندی لێکۆڵینه‌وه‌ی کوردستان ناسی ئه‌نجام بووه . وتیشی: یه‌کێک له کاره گرنگه‌کانی ئێمه ئه‌وه بووه که بتوانین له‌گه‌ڵ ناوه‌نده‌کانی دیکه‌ی ئێران کاری هاوبه‌شی زانستی بکه‌ین و تاکوو ئێسته له‌گه‌ڵ ۵ ناوه‌ند ڕێککه‌وتنی هاوکاری هاوبه‌شمان واژۆ کردووه.
ئه‌و هه‌روه‌ها وتی: یه‌کێک له کاره‌کانی ئه‌مساڵی ئه‌م ناوه‌نده له چاپ دانی ئه‌نسیکلۆپێدای کورد و کوردستانە که ڕه‌نگه ژماره‌کانی دیکه‌ی ئه‌م کتێبه گه‌وره‌یه ۱۰ ساڵ درێژه‌ی هه‌بێت.
قادرزاده وتی: ئه‌م ناوه‌نده هه‌روه‌ها بنه‌مای ۱۳۵ وانه‌ی بۆ به‌شی زمانی کوردی زانکۆ کوردستان داڕشتووه. له ۳ ساڵی ڕابردووش‌دا پڕۆژه‌ی پشتیوانی له زانست ناوچه‌ییمان ڕێکخستووه که بۆ ئه‌م مه‌به‌سته کتێبی کار و ئیشه کۆنه‌کانی سنه‌مان به هاوکاری له گەڵ فه‌ره‌یدون حسه‌ین په‌ناهی له دوو به‌رگدا بڵاو کرده‌وه.
ڕاشیگەیاند: ئه‌م کتێبه به زمانی فارسی بڵاو بووه‌ته‌وه و بڕیار وایه که به‌رگی سێهه‌م و چواره‌میش تاکوو ۵ی گوڵانی ئه‌مساڵ بڵاو بێته‌وه. ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه گرنگ بووه ئه‌م بابه‌ته بووه که بتوانین به‌شێکی زۆر له کار و پیشه کۆنه کوردییه‌کان تۆمار بکه‌ین تاکوو دواجار بتوانین پێداچوونه‌وه‌ی زانستیان بۆ بکه‌ین.