نیسان 19, 2018 17:58 Asia/Tehran
  • گەییشتنی ئێران بە فیناڵی کێبەرکێی موندیاڵی یاریی تۆپی پێی ھونەرمەندان

تیمی حەوت کەسەی ھونەرمەندانی ئێران شەوی پێنج شەممە بە سەرکەوتنی دوو بە سێ لە بەرامبەر مەجارستان گەییشتە قۆناغی فیناڵی چوارەمین خولی کێبەرکێکانی موندیاڵی یاریی تۆپی پێی ھونەرمەندان .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، تیمی حەوتە کەسەی یاریی تۆپی پێی ھونەرمەندان ئێران لەم خولەی کێبەرکێکاندا بەرلە ململانێکەی شەوی پێشووی خۆی لە بەرامبەر تیمەکانی تورکیا، ژاپۆن و سویید، سێ سەرکەوتنی یەک لەدوای یەکی دەست کەوتبوو.

تیمی سوییدیش بە گۆڵێک لە ئەرمەنستانی بردەوەو بەمجۆرە لە فیناڵی کێبەرکێکاندا بەرەوڕووی تیمەکەی ئێران دەبێتەوە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە جیا لە ململانێی فیناڵ ، یاریی ڕیزبەندیی ئەم کێبەرکێیانە لە نێوان ئەرمەنستان و مەجارستان بەڕێوە دەچێت.

چوارەمین خولی کێبەرکێکانی موندیاڵی تۆپی پێی ھونەرمەندان بە دروشمی ( ھونەر، وەرزش و مرۆڤایەتی) و بە بەشداریی نۆ تیمی وڵاتانی ھۆڵەند، ئاڵمانیا، ئەرمەنستان، مەجارستان، سویید، ئازەربایجان، ژاپۆن و تورکیاو ئێران، لە دوو دەستەداو بۆ ماوەی حەوتەیەک لە ناوچەی ئازادی دوورگەی کیش لە باشووری ئێران خەریکە بەڕێوە دەچێت.

سەرپەیڤ