ساڵڕۆژی لەدایکبوونی حەزرەتی عەبباس(ع) پیرۆزبێت
حەزرەتی عەبباس (ع) ، لە چوارەمی شەعبانی ٢٦ مانگی لە مەدینە لە دایک بوون ولە نازناوەکانی بەرێزیان دەتوانین ئاماژە بە "ئەبۆلفەزل ، قەمەری بەنی هاشم ، سپە ساڵار، عەلەمدار ، و سەقا" بکەین .
ئەم کەسایەتییە مەزنە لە ڕۆڵەکانی حەزرەتی عەلی (ع) و فاتیمە ئۆم ئەلبەنین لە خاتوونانی دیندار و پاکداوێنی ئەو سەردەمە بوو .
حەزرەتی ئەبۆلفەزل (ع) حیماسەت خولقێنەری ڕاپەرینی عاشورایە کە بە ئیسار ، گێانبازی و شەهادەتی توانی ئەوین و ئیرادەتی خۆێ بە ئیمامی سەردەمی خۆی بنوێنێت و ئاوەها سەرچەشنێکی شایستە لە ئەمەگداری بۆ ریڕەوانی ڕێگای حەق و حەقیقەت بێت .
حەزرەتی ئەبۆفەزل ئەلعەبباس (ع) ئاڵاهەڵگری گەورەی ڕووداوی کەربەڵا و بانگ دەری دلێری و بە جەرگی و لێهاتووییە کە لە رۆژی عاشوارا وانەی ئازادەیی و لە خۆبووردوویی بە ئێمە داوە و بە ئیسار و خۆبەخت کردن ، وەکوو ئاڵاو هێمای ئیخلاس و شەهادەت ناوی گرت .
ئەو حەزرەتە لە شۆینیکی لێواولێو لە مەعنەویەت و خۆشەویستی دا ڕاهاتووە و لەگەڵ ئینسانیەت ، دلێری و پارێزگاری و تەقوا ئاشنا بووە و بەو چەشنە ئامادەی بەشداری لە بەرەکانی بەرەو ڕووبوونەوەی لەشکەریانی دوژمن بوو . سەقای سوپای ئیسلام لە شەری جۆر بەجۆر هەردەم یار و یاوەری یەکەمین پێشەوای شیعەکانی بووە و هاوڕی لەگەڵ باوکی بەرەنگاری کۆفر و نیفاق دەبوو.
رۆڵی گرینگ و شۆیندانەری حەزرەتی عەبباس (ع) لە ڕووداوەکانی عاشورا بۆ هەمووان ئاشکرایە ،ئەو کەسایەتییە مەزنە لەو ڕووداوە دا بۆ پاراستن و هێزمەندی بنەماکانی ڕاستەقینەی ئیسلام تا دوایین هەناسەیان راوەستان.
ساڵڕۆژی لەدایکبوونی حەزرەتی ئەبولفەزلی عەبباس(ع) لە ڕۆژهەژمێری کۆماری ئیسلامیی ئێران، وەک ڕۆژی گیانباز یان جانباز ناودێر کراوە.