May 21, 2018 12:41 Asia/Tehran
  • پێکەوە ساچانیی کەلتوورەکان  هۆکاری پەرە و گەشە(تایبەت بە ڕۆژی جیهانیی جۆر بە جۆری کەلتووری بۆ وتوویژ و پەرە و گەشە)

لە جیهانی ئەمڕۆ دا نزیک دەیان هەزار کۆمەڵەی ئینسانی لە سنووری نزیک ٢٠٠ وڵات بە کەلتووری جۆر بر جۆر پێکەوە دەژین و کەڵتوورەکان لە درێژایی زەمان و لە شۆێنە جۆر بە جۆرەکان بە شێوەی جیاواز لەیەکتری دەرکەوتوون.هەر بۆیە دەبێ لە پێناو داهێنان و پێشکەوتنی کۆمەڵگەکان دەبێ لەم بابەتە وەکوو سەرچاوەیەکی بەنرخ کەڵک وەربگرین.

جۆر بە جۆری کەلتوری

جۆر بە جۆری کەلتوری بەڕادەی جۆر بە جۆری ژینگە بۆ ئینسان گرنگە. لە ڕاستی دا ئەم پرسە کەلەپووری هاوبەشی مرۆڤانییە و دەبێ بە قازانجی نەوەکانی ئێستا و داهاتوو بەفەرمی بناسێندرێت. گرنگایەتی "جۆر بە جۆری کەلتووری" بۆ یۆنیسکۆ بەڕادەیەک بووە کەلەکاتی دەستپێکرانیی چالاکیی خۆی لە ساڵی ١٩٤٥ بەفەرمیی ناسیوێتی و ڕەهەندەکانیی لە بەیاننامەی جیهانی یۆنێسکۆ لەبارەی جۆر بە جۆری کەلتووری، لە ساڵئ ٢٠٠١ەوە کەوتە بەر لێکدانەوە.

 ڕۆحانی لە کۆگەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان

 کۆگەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان ڕۆژی ٢١ مای وەکوو ڕۆژی جیهانی جۆر بەجۆری کەلتووری بۆ وتووێژ و پەرە و گەشە ناودێر کردووە. ئامانج لە دیاریکردنی وەها ڕۆژێک بوار خۆشکردنە بۆ ناساندنی باشتری بەها وبایخەکانی کەلتووری تا تواناییەکانی ئینسانەکان لە بارەی "چلۆنایەتی پێکەوە ساچان" زۆرتر بێت. یونێسکۆ لە هەموو ئەندامانی ڕێکخراوی نەتەوەکان و سەرجەم کۆمەڵگەی ژیارمەند داوایکردووە تا ڕێزبگرن لەم رۆژە.

کەلتوور وەکوو کۆمایەکی جیاواز لە تایبەتمەندییەکانی عاتفی، هزری، ماددی و مەعنەوی کۆمەڵگەیەک ویان گرووپێکی کۆمەڵایەتی بزانین کە سەرجەم ،سەرچيشنەکانی ڕەفتاری بریتی لە هۆنەر و ئەدەبیات ، داب ونەریتی ژیان، شێوازی پێکەوە ساچان و برواکانی ئینسانی دەگرێتەوە.لەساڵئ ١٩٨٢ لە کۆنفرانسی جیهانی سیاسەتەکانی فەرهەنگی لە مەکسیک هاتووە، فەرهەنگ ،لە تایبەتمەندییەکانی جیاوازی ڕوحی، مادی، هزری و هەست ونەستی کۆمەڵگەیەک و یان گرووپێک ،پێکهاتووە. کەلتوور و فەرهەنگ حالاتی ژیان، مافە سەرەکییەکانی ئینسان، داب و نەریتەکان و بەها وبایخەکانی نێو کۆمەڵەگەکانە. لە ڕی فەرهەنگە کە بە بەها وبایخەکان دەگەین و خۆمان بە کەسانی تر دەناسێنین تا بەرتەسکییەکانی خۆمان چارە سەر بکەین.

ڕۆژی جیهانیی جۆر بە جۆری کەلتووری بۆ وتوویژ و پەرە و گەشە لە تاران

 تەعامۆڵی بنیاتنەر لە نێوان فەرهەنگەکان، بەتایبەت لە سەرەتای هەزارەی سێهەم لەبەر سەرنجی کارناسان و خاوەن بیرو ڕاو ئەندێشەکان بووە . پێش لە دەستپێکی سەدەی بیستەو یەکەم بیرۆکەی "وتووێژی ژیارەکان" لە سەر دەسپێشخەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە دانیشتنی کۆگەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان دا  ئاراستە و  پاشان قەبووڵ  و دواتر لەلایەن وڵا تانی ئەندامیی پەسەند کرا.هەر بۆیە لە بواری ڕادەربڕینی فەرهەنگی دەبێ یارمەتیی چەمک و مانای سەرەکی "تەعامۆڵی بنیاتنەری نێوان فەرهەنگەکان" بدەین وئەمەیش پێویستی بە هاوکاری وتەعامۆڵی بنیات نەری هەموو وڵات و گرووپەکان هەیە.

 

سەرپەیڤ