تێکواندۆی پاڵەوانیەتی ئاسیا - ڤیەتنام ؛ مەرجان سەلەحشووری خەڵاتی زیوی وەدەست هێنا
ئەندامێکی تیمی ئافرەتانی پومسەی ئێران لەمیانەی یەکەمین ڕوژی کێبەرکێیەکانی پاڵەوانیەتی ئاسیا توانی خەڵاتی زیوی ئەو کێبەرکێیانە وەدەس بێنێ
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی مێهر ، پێنجەمین خولی کێبەرکێیەکانی پومسەی پاڵەوانیەتی ئاسیا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێهەمی جوزەردانی بە ئامادە بوونی 309 پۆمسە لە 33 وڵات بە میوانداریەتی ڤیەتنام لە هۆڵی پوتوای " شاری هوشیمنە دەسپێکرا کە تیمی نێردراوی ئێران لە بەشی ئافرەتان دەستیان گەیشتە یەکەمین نیشانی خۆیان . لە کۆتایی کێبەرکێیەکانی بەشی تاکەیی تەمەنی 18 تا 30 ساڵی ئافرەتان ، مەرجان سەلەحشوری توانی بە دەس خستنی 8 پوینت سی لە سەدی ئیمتیازی نایب پاڵەوانیەتی ئەو خولە لە کێبەرکێیەکانی بە خۆ تەرخان دا نوێنەری کوریای باشووری بە 8 پوینت 45 لەسەدی ئیمتیازی مداڵیای زێڕی وەدەس هێنا و نوێنەری چین تایپەش بە 8 پوینت 36 لەسەد ئیمتیازی سێهەمیان بە دەس هێنا . ئەمڕۆ هەروەها کێبەرکێیەکانی پاراتێکواندوش دەس پێی کرا کە موحەمەد ڕەزا شەعباتی ومەهدی پوور ڕەهنەما بە سەرکەوتن لە هەمبەر خەنیمەکانی خۆی چوونە قۆناغی بەرلە کوتایی . کێبەرکێیەکانی تێکواندوی پاڵەوانیەتی ئاسیا بە ئامادە بوونی تێکواندوکار لە سەرانسەری بە ژی کون بۆ ماوەی 5 ڕۆژ و لە سێ بەشی پۆمسە کێبەرکێی و پاراتکواندوی بە میوانداریەتی ڤیەتنام بە ڕێوە دەچێت .