بەڕێوه چوونی حه‌وته‌مین فستیڤاڵی نه‌ته‌وه‌یی مۆسیقای کوردی له سنه
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی پارێزگای کوردستان وتی: ئه‌مساڵ فستیڤاڵی مۆسیقای کوردی له دوو به‌شی کێبه‌رکێ و به‌شی ئاسایی به‌ڕێوه ده‌چێت.
به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، جه‌لال قه‌لعه‌شاخانی ڕایگه‌یاند: ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی پارێزگای کوردستان به پشتیوانی له ئه‌نجومه‌نی مۆسیقای کوردی حه‌وته‌مه‌ین خولی فستیڤاڵی مۆسیقای کوردی به‌ڕێوه ده‌بات.
ئه‌و هەروەها وتیشی: ئه‌مساڵ فستیڤاڵی مۆسیقای کوردی له دوو به‌شی کێبه‌رکێ و به‌شی ئاسایی به‌ڕێوه ده‌چێت. ئامانجی ئه‌م فستیڤاڵه‌ش ڕێز گرتن و نواندنی زیاتری هونه‌ری مۆسیقا له کوردستانه. به‌شی کێبه‌رکێی له دوو به‌شی سه‌ره‌کی ئاواز و ژه‌نین پێکهاتووه که مۆسیقای مه‌قام، به‌یت، لاوک، حه‌یران، سیاچه‌مانه، گۆرانی و هتد له خۆ ده‌گرێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی پاریزگای کوردستان وتی: ئامێری مۆسیقیایی وه‌ک شمشاڵ، زۆڕنا، نه‌رمه نای، دوزه‌له، قه‌شمه، ته‌مور، دووتار، دیوان، عود، که‌مانچه، ده‌هۆڵ، دمه‌ک، دیاره و ده‌ف له بەرنامە مۆسیقاییەکانی ئەم فستیڤاڵە به‌کار دەهێندرێن.
ئه‌و هه‌روه‌ها وتی: فستیڤاڵه‌که له ۳ ته‌مه‌نی ۱۴ بۆ ۱۷ ساڵان، ۱۸ بۆ ۲۲ ساڵ و ۲۳ بۆ ۲۸ ساڵه به‌ڕێوه ده‌چێت. ئه‌و منداڵانه‌ش که ته‌مه‌نیان له ۱۴ که‌متره ئه‌گه‌ر لێهاتووی باشیان بێت ده‌توانن له به‌شێکی تایبه‌ت به‌شداری فستیڤاڵه‌که بکه‌ن.
شایانی باسه که مۆڵه‌تی ناردنی به‌رهه‌مه مۆسیقاییه‌کان تاکوو ۲۰ مانگی گه‌ڵاڕیزانه و ئه‌نجامی به‌شداربووانی فستیڤاڵه‌که‌ش ۱۴‌ی سه‌رماوه‌ز بڵاو ده‌بێته‌وه و فستیڤاڵه‌که‌ش له میانه‌ی ڕۆژانی ۴ بۆ ۶‌ی به‌فرانبار به‌ڕێوه ده‌چێت.