موندیاڵی تۆپی پێی 2018ی ڕووسیا، بەلژیک بە شکست دانی بەریتانیا بوو بە سێهەم
تهمووز 15, 2018 11:33 Asia/Tehran
هەڵبژاردەی تۆپی پێی بەلژیک لە یاری ڕیزبەندی موندیاڵی تۆپی پێی 2018ی ڕووسیا، هەڵبژاردەی بەریتانیای شکست دا و پلەی سێیەمی ئەم پێشبڕکێیانەی بە دەست هێنا.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لەم یارییەدا کە ئێوارەی ڕۆژی شەممە لە یاریگەی سەن پترزبورگ ی ڕووسیا بەڕێوە چوو، یاریزانانی هەڵبژاردەی بەلژیک بە یارییەکی جوان وبێ وێنە هەڵبژاردەی بەریتانیایان بە ئەنجامی دوو بە سیفر شکست دا و پلەی سێهەمی موندیاڵی تۆپی پێی 2018ی ڕووسیایان بە دەست هێنا.
تیمی داوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێکهاتوو لە عەلیڕەزا فەغانی، ڕەزا سوخەندان و محەممەد ڕەزا مەنسووری ، دادوەری ئەم یارییەیان بە ئەستو بوو.
هەڵبژاردەی تۆپی پێی کروڤاسی و فەرەنسا ئەمڕۆ یەکشەممە پازدەی ژوئیە بۆ دیاریکرانی پاڵەوانەتی بیست و یەکەمی نخولی موندیاڵی تۆپی پێ لە ڕووسیا ، دەکەونە پێشبڕکێ.