ته‌مووز 16, 2018 11:46 Asia/Tehran
  • راکەری ئێرانی براوەی پێشبڕکێ نێونەتەوەییەکانی لوبنان

حەیدەر عەلەوی راکەری تازەلاوی ئێرانی لە پێشبڕکێ نێونەتەوەییەکانی راکردن و مەیدان لە باشووری لوبنان بە پلەی پاڵەوانەتی گەیشت .

بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، حەیدەر عەلەوی لە بازنەی تەمەنیی ژیر بیست ساڵ بە بەشداری کردن لە پێنجەمین دەورەی پێشبڕکێی راکردن و مەیدانی حەرموون ی لوبنان کە رۆژی یەکشەممە و هاوکات لە گەڵ دوازدەهەمین ساڵهاتی شەڕی 33 رۆژەی  لوبنان بە بەشداری کردنی پێنج هەزار راکەر لە لوبنان و وڵاتانێک لە پێنج کیشوەری جیهان بەڕێوە چوو ، بە پلەی یەکەم گەیشت .

بەشدارانی ئەم پێشبڕکێیە لە یانە جیاجیاکانی لوبنان ، ئەرتەش و هێزە چەکدارەکان ، خاچی سوور و هێزە نێودەوڵەتیەکانی ئامادەبوو لە لوبنا بوون کە راکەرە ئێرانیەکە توانی پێش هەموان بکەوێتەوە .

ئەم تازە لاوە ئێرانیە لە پێشبڕکێ گەورەکانی ماراتۆنی بەیرووتیش کە نوامبری 2017 بە ئامادەبوونی 47 هەزار کەس بەڕێوەچوو ، بە پلەی پاڵەوانەتی گەیشتبوو .

سەرپەیڤ