ته‌مووز 16, 2018 11:55 Asia/Tehran
  • فەرەنساچوار کرواتیا دوو؛ مۆر و نیشانیی کەڵەشێرەکان لە سەر بیست ویەکەمین جامی جیهانی

لە یەکێ لە جوانترین فیناڵەکانیی مێژووی جامی جیهان، فەرەنسا توانی بە ئەنجامی ٤-٢ کرواتیا شکست بدات و دوای ٢٠ سال بۆ جارێکیتر جەژنی پاڵەوانی خۆی لە جیهان بگرێت.

دوای تێپەڕینی چوار حەو تە، ئاکامی ٦٣ یاری و بیرەوەرییەکانی تاڵ و شیرین، ئەنجام ڕۆژی فیناڵ گەییشت، و فەرەنسا و کرواتیا ڕۆژی یەکشەممە لە یاریگەی لوژنیکی مۆسکۆ بەڕەوڕووی یەکتری بوون .دادوەریی ئەم یارییە لە ئەستۆی "نێستور پیتانا" لە ئارژانتین بوو، دادوەرێک کە لە یەکەم یاری جامی ٢٠١٨ ـیش لە گۆڕەپان دا بوو.

یاری فیناڵی جامی بیست ویەکەم یەک لە جوانترین و پڕ گۆڵ ترین فیناڵەکان بوو. شەش گۆڵ لە دۆئێلی کۆتایی دەستکەوت کە بەشی فەرەنسا لەم نێوانە چوار و کرواتیاییەکان دوو گۆڵ بوو. بەم چەشنە فیناڵی جامیی جیهانی ڕووسیا بە ئەنجامی ٤ بە ٢ بە قازانجی هەڵبژاردەی تۆپی پێ فەرەنسا کۆتایی پێهات. پاڵەوانیی فەرەنسا بوو بە هۆی ئەمەی "دیدیە دێشان" دوای" ماریۆ زاگالۆ"ی بەرازیلی و " فرانتز بێکێن بائێر"ـی ئەڵمانیایی وەکوو سێهەمین کەسایەتیی بێت کە هەم وەکوو یاریزان و هەم وەکوو ڕاهێنەر بوو بە پاڵەوانی جیهان.

دوا بە دوای کۆتایی جامی جیهانی ٢٠١٨، چارەنووسی باشترین یاریزانان و دادوەران و ... ڕوون کرا. لووکا مۆدریچ هافبەک و کاپیتانی تیمی کرواتیا، ناز ناوی باشترین یاریزانی جامی جیهانی ٢٠١٨ـی بە خۆ تەرخان دا. بەم چەشنە ئەمە دووهەم جارە وا ناز ناوی باشترین یاریزانی جام تەرخان ئەدرێت بە یاریزانێکی تیمی دۆراوە.

لووکا مۆدریچ هافبەک و کاپیتانی تیمی کرواتیا

ئیمباپەیش وەکوو باشترین یاریزانی گەنج لە جام ناوی لێدەبەن. ئەستێرەی فەرەنسەوییەکان  لە فینالیش گۆڵی وەشاند تا دوای "پلە"، ببێتە گەنجترین گۆڵ وەشێنی مێژووی فیناڵەکانی جامی جیهانی. ئەو سەرجەم ٤ گۆڵی وەشاندووە کە بۆ گەنجێکی تەمەن ١٩ ساڵ ئامارێکی باشە. خێرایی و بەدەست و برد بوونیی  ئیمباپە لە درێژەی جام، بوو بە هۆی وەبەر گوشار کەوتنیی تیمەکانی غەنیمی فەرەنسا.

ئیمباپە یاریزانی گەنج و ئەستێرەی فەرەنسەوییەکان

 " هەری کین"  بە وەشاندنی شەش گۆڵ، پێلاوی زێرینی بردەوە و بوو بە گۆڵکاری جامی ٢١.هەری کین لەم ڕکابەرییانە دا یەک هەترێکیشی هەبوو. "گریزمەن" و لووکاکۆ"ـیش لە ڕێزبەندیی دواتر دان. ئەم دوانە هەرکام چوار گۆڵیان وەشاندووە.

هەری کین

 

"کۆرتوا"یش دەستکێشی زێرینی بردەوە و باشترین گۆڵپارێزی جامی جیهانی ٢٠١٨ـی ڕووسیای بە خۆ تەرخان دا. ئەو بە تایبەت لە یاری بەرامبەر بەرازیل، ڕۆڵی سەرەکی بۆ تیمی خۆی گێراند و یارمەتی بەلجیکی دا تا بە باشترین ئەنجامیی مێژووی خۆی لە جامیی جیهانی دا دەستی ڕابگات.

کۆرتوا باشترین گۆڵپارێزی جامی جیهانی ٢٠١٨

 

چەند رەسمێک لە ڕێورەسمی کۆتایی فینال مۆندیاڵی 2018 ڕووسیا

 

 

سەرپەیڤ