هەڵبژاردەی بالەی دانیشتووی ئێران، ڕووسیایشی بەزاند
هەڵبژاردەی بالەی دانیشتووی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ئەنجامی ٣ بە ١ لە ڕووسیای پاڵەوانی ئەورووپای بردەوە.
هەڵبژاردەی بالەی دانیشتووی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی چوارشەممە بە شکست پێ هێنانی هەڵبژاردەی بالەی دانیشتووی ڕووسیا ، چوە قۆناغی یەک چوارەمی فیناڵی ڕکابەرایەتیی بالەی دانیشتووی پاڵەوانەتیی جیهان لە هۆڵندا.
حەڤدەهەمین خولی ڕکابەرایەتیی جیهانیی بالەی دانیشتوو لە ساڵی ٢٠١٨ ، لە ١٥ تا ٢٣ی ژولای لە وڵاتی هۆڵندا بەڕێوە دەچێ. هەڵبژاردەی بالەی دانیشتووی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە گرووپی Bی ئەو ڕکابەرایەتییانە لەگەڵ هەڵبژاردەی ژاپۆن، ڕووسیا و ئەڵمان هاوگرووپە.
هەڵبژاردەی بالەی دانیشتووی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێشترش لە دوو یاریی بەراییدا ، لە هەڵبژاردەکانی ژاپۆن و ئەڵمانی بردبوویەوە.
لەم خولەی ڕکابەرایەتیی جیهانیدا، ١٦ وڵات لە بەشی پیاوان و ١٦ وڵات لە بەشی ئافرەتان بەشداری دەکەن و بۆ دەس خستنی مۆڵەتی بەشداری لە پارائۆلەمپیکی تۆکیۆی پێتەختی ژاپۆن، پێکەوە ململانێ دەکەن.
هەڵبژاردەی بالەی دانیشتووی کۆماری ئیسلامیی ئێران درەوشاوەترین و جێی شانازیترین هەڵبژاردەی جیهانە لەم لقە وەرزشییەدا.