ته‌مووز 19, 2018 14:50 Asia/Tehran
  • ئێران چووە ڕیزی ١٥ وڵاتی سەرتری جیهان لە بەرهەم هێنانی زانست

دوا دەیتاکانی وەرگیرا لە بڕواپێکراوترین ماڵپەڕی دۆکیومێنتی جیهان ئاماژە بە سەرکەوتنی ناوی کۆماری ئیسلامی ئێران، بۆ یەکەم جار لە ڕیزی ١٥ وڵاتی سەرتری جیهان لە بواری بەرهەم هێنانی زانست دەکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی زانستی جیهانی ئیسلام (ISC)، دوکتۆر محەمەد جەودا دێهقانی بەرپرسی بنکەی دۆکیۆمێنتی زانستی جیهانی ئیسلام وتی: زانایان، توێژەران و مامۆستایانی زانکۆکان و ڕێکخراوەگەلی ڕاهێنانی باڵای وڵات وەک ڕابردوو سەرنج، وردبینی و هۆگریی رێبەری باڵا بە پرسی داهێنان و بەرهەم هێنەریی زانکۆکان ڕەچاو دەکەن و بەردەوام وتە بە نرخەکانی بەڕێزیان دەکەنە سەرچەشنی تەواو کاروباری ڕاهێنان و توێژینەوەیان.

دێهقانی بە ئاماژە بە داکۆکییەکانی رێبەری باڵا لە سەر پرسی بەرهەم هێنەریی زانست و هەروەها سەرچاوەی زانستی بوونی کۆماری ئیسلامی ئێران، وتی: لێکدانەوە و شرۆڤەی نوێترین دەیتاگەلی وەرگیراو لە ماڵپەڕی دەیکۆمێنتی زانست (WOS) لە ٦ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠١٨ی زایینی سەبارەت بە بەرهەم هێنانی زانستی کۆماری ئیسلامی ئێران سەلمێنەری چالاکی و هەڵسووڕانی بێ وێنەی توێژەران و زانایانی ئێرانی لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵی زایینییە.

دێهقانی بیری هێنایەوە: چاوخشاندنێک بە دوا دەیتا وەرگیراوەکان لە بڕواپێکراوەترین ماڵپەڕی دەیکۆمێنتی جیهان (ISI) ئاماژە بەوە دەدەن کە کۆماری ئیسلامی ئێران پلەی یەکەمی بەرهەم هێنانی زانست لە جیهانی ئیسلامی مسۆگەر کردووە و زیاتر لە سەدا ٢٢ی کۆی بەرهەم هێنانە زانستییەکانی جیهانی ئیسلامی بە خۆی تەرخان داوە.

ناوبراو لە درێژەدا ڕایگەیاند: کۆماری ئیسلامی ئێران بە تۆمارکردنی زیاتر لە ٢٥ هەزار و ٥٠٠ بەڵگەی زانستی لە ماڵپەڕی ISC توانیویەتی بۆ یەکەم جار بچێتە ڕیزی ١٥ وڵاتی سەرتری جیهان لە بابەتی بەرهەم هێنانی زانست.