هەڵبژاردەی بالەی دانیشتووی پیاوانی ئێران بۆ حەوتەمین جار بوو بە پاڵەوانی جیهان
یاریزانانی هەڵبژاردەی بالەی دانیشتوی ئێران بە شکست دانی سێ بە سفری بۆسنە و هەرزەگوین ، بۆ حەوتەمین جار بوونە پاڵەوانی جیهان .
رۆژی یەکشەممە و لە دوایین رۆژی پێشبڕکێ جیهانیەکانی بالەی دانیشتوو لە هولەند ، پیاوانی یاریزانی ئێران لە یاری کۆتایی دا بە خاڵەکانی 25 بە 18 ، 25 بە 13 و 25 بە 20 لە بەرامبەر بۆسنە و هێرزەگوین سەکەوتن .
هەڵبژاردەی بالەی دانیشتووی پیاوانی ئێران رۆژی رابردوو بە شکست دانی ئۆکراین و گەیشتن بە فیناڵی ئەم یاریانە ، بەربەشی رایستەوخۆی ئامادەبوون لە پارائۆلەمپیکی تۆکیۆ 2020 یان بەدەست هێنابوو .
هەڵبژاردەی بالەی دانیشتووی ژنانی ئێرانیش لەم یاریانەدا بوو بە نۆهەم .
هەڵبژاردەی بالەی دانیشتووی پیاوانی ئێران بەرر لەوە لە ساڵانی 1984 ، 1986 ، 1990 ، 1994 ، 1998 و 2010 بە پلەی پاڵەوانەتی گەیشتبوو .
حەڤدەهەمین دەورەی پاڵەوانەتیی رکابەریە جیهانیەکانی 2018 ی بالەی دانیشتوو ، لە 15 تا 23 ی تەمووز لە هۆلەند بەڕێوەچوو.