کۆتایی کاری کاروانی ئێران لە یاریە ئاسیاییەکانی 2018 ی ئەندوونزیا
ئهیلوول 02, 2018 13:31 Asia/Tehran
کاروانی کوماری ئیسلامی ێران لە یاریە ئاسیاییەکانی 2018 ی ئەندوونزیا بە وەدەسهێنانی 62 مەدالیا و ڕاوەستان لە ریزی شەشەمی خشتەکە کۆتایی بە کاری خۆی هێنا .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، هەژدەهەمین دەورەی یاریە ئاسایییەکان دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە بە بەڕێوەچوونی ئاهەنگی کۆتایی لە جاکارتای پێتەختی ئەندوونزیا کۆتایی بە کاری خۆی دێنێ .
کاروانی ئێران کاری خۆی رۆژی رابردوو کۆتایی پێ هێنا . کردەوەی درەوشاوەی وەرزشکارانی ئێران لە هەژدهەمین دەورەی یاریە ئاسایییەکان وایکرد تا کاروانی ئێران ، 20 مەدالیای زێڕ ، 20 مەدالیای زیو و 22 مەدالیای برۆنز وەدەست بێنێ .
کۆماری ئیسلامیی ئێران بە 280 وەرزشکاری پیاو و 98 وەرزشکاری ژن لە 42 مادەی وەرزشیی لەم رووداوە ئاساییەدا ئامادە بوو .
لەم یاریانەدا زیاتر لە 11 هەزار وەرزشکار لە 45 وڵاتی ئاسیاییەوە ئامادەن .