ئەگەر تەندرووستی، ئاسپرین مەخۆ!
توێژینه‌وه‌یه‌ک ئاشکرای کرد خواردنی ئاسپرین له‌لایه‌ن که‌سانی به‌ته‌مه‌نەوە کاریگه‌ریی نه‌رێنی لەسه‌ر ته‌ندروستیان ده‌بێت.
به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌کی ئه‌مریکی - ئوسترالی، ئه‌و که‌سه به‌ته‌مه‌نانه‌ی که کێشه‌یه‌کی ئه‌وتۆی ته‌ندروستییان نیه و حه‌بی ئه‌سپرین ده‌خۆن، مه‌ترسی توشبوونیان به‌نه‌خۆشیه‌کانی دڵ‌و سه‌کته لێده‌کرێت.
که‌سانێک هه‌ن که هیچ کێشه‌یه‌کی ته‌ندروستییان نیه و ئه‌سپرین ده‌خۆن، که به‌وته‌ی خۆیان بۆ رێگریکردنه له‌ئه‌گه‌ری توشبوون به‌نه‌خۆشیه مه‌ترسیداره‌کان له‌داهاتوودا، به‌ڵام پزیشکان ده‌ڵێن ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ی ئه‌نجامیانداوه زۆر گرنگه‌و ده‌بێت که‌سانێک که کێشه‌ی ته‌ندروستییان نیه خواردنی ئه‌سپرین که‌مبکه‌نه‌وه.
دیارترین به‌کارهێنانی ئه‌سپرین بۆ ئه‌و که‌سانه‌یه که توشی جه‌ڵته‌ی دڵ یاخود ده‌ماغ ده‌بن، پزیشکه‌کان به‌هۆی ئه‌سپرینه‌وه هه‌وڵی دابه‌زاندنی ئاستی خوێن‌و دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی جه‌ڵته ده‌ده‌ن.