تشرینی یه‌که‌م 21, 2018 09:41 Asia/Tehran
  • تێکڤاندۆی ئێران بوو بە خاوەن زێڕ

"ئارمین هادی پوور" تێکڤاندۆکاری شازی ئێران، میداڵیای زێری ڕکابەرایەتیی جیهانیی "گرەند پری" مەنچستێری بە دەست هێنا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ شەوی ڕابردوو و لە درێژەی ڕکابەرایەتیی کێشی خواری ٥٨ کیلۆگرام، "ئارمین هادی پوور" لە فیناڵدا بە ئەنجامی ١٦ بە ١٢ لە "تای هون کیم" لە کۆریای باشووری بردەوە و نازناوی پاڵەوانەتی و میداڵیای زێڕی ڕکابەرایەتییەکانی گرەندپری مەنچێستێر" Manchester Grand Prix" ی بە دەست هێنا.

ڕۆژی هەینیش تیمی تێکڤاندۆی ئێران بوو بە خاوەنی ٢ میداڵیای زیو و برۆنز بە ڕیز لە لایەن "میرهاشم حسێنی" و "سەجاد مەردانی"ـەوە.

قۆناغی چوارەمی ڕکابەرایەتیی گرەندپری تێکڤاندۆ لە ساڵی ٢٠١٨ لە هەینیی ١٩ی ئۆکتۆبەرەوە بە میواندارێتیی بەریتانیا دەست پێ بووە و شەوی دووشەممە کۆتایی دێ.