تشرینی دووه‌م 19, 2018 19:16 Asia/Tehran
  • نێردرانی تیمی تکواندووی ئێران بۆ ئیمارات

تیمی شارەداری وەرامین وەکوو نوێنەری ئێران بۆ بەشداری کردن لە پێشبڕکیکانی پاڵەوانەتی تیمیی جیهان دەچێت بۆ ئیمارات.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری مێهر، ٢٢ دوهەمین خۆلی پێشبڕکیکانی تکواندووی پاڵەوانەتی تیمی جیهان لە ساڵی ٢٠١٨ ، سێهەم وچوارەمی سەرماوەز بە میوانداری فوجیرە ی ئیمارات بەڕێوە دەچێت. فیدراسیۆنی جیهانی تکواندوو لە هەشت تیم دا لە بەشی پیاوان وهەشت تیم لە بەشی ئافرەتان یش پاڵەوانەتی خۆلی رابردوو وەکوو یەکەمین تیم بۆ بەشداری کردن لە پێشبڕکیکانی پالەوانەتی تیمی جیهان بانگهێشت کرد. لەم خۆلە  تیمی شارەداری وەرامین کە لە شازدەهەمین خۆلی پێشبڕکیکانی لیگی هەڵکەوتە لەسەر سەکوی پاڵەوانەتی ڕاوەستا کاژێر هەشتی بەیانی سبەینێ سێشمەمە ٢٩ی گەڵاڕێزان، وەکوو نوێنەری وڵاتەکەمان دەچنە ئیمارات. سروش ئەحمەدی ، میرهاشم حسێنی ، سینا بەهرامی، ئەمیر حسێن ئومیدی ومیهدی خودا بەخشی وەکوو نوێنەرانی ئێران لەم پێشبڕکییانەدا لەگەڵ خەنیمەکانیان ململانێ دەکەن/.