کانونی یه‌که‌م 12, 2018 20:49 Asia/Tehran
  • دووهەمین کۆنفڕانسی هاوبەشی زانکۆی کوردستان و زانکۆی پۆلی تەکنیکی سلێمانی بەڕێوەچوو

جێگری توێژینەوەیی زانستگەی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی کوردستان وێرای ئاماژە بە ناردرانی ٢٩ وتار بۆ دووهەمین کۆنفڕانسی هاوبەشی زانکۆی کوردستان و زانکۆی پۆلی تەکنیکی سلێمانی هەواڵی دا و وتی: لەو وتارانە ١٣ وتار لە لایەن بەشداربووانی ئێرانییەوە ناردراون.

بە پێی  ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی کوردستان، خالد ئەحمەد زادە لەبارەی ئەو کۆنفڕانسە ڕایگەیاند: پاش بەڕێوەچوونی یەکەمین کۆنإرانسی هاوبەشی زانکۆی پۆلی تەکنیکی سلێمامی و زانکۆی کوردستان بە مژاری پلان داڕشتنی ئابووری، گەشەی پاوەجێ و هاوتەریبی ناوچەیی بە هاوئاهەنگی هەوڵی بەڕێوەبردنی دووهەمین کۆنفڕانسی هاوبەشمان دا.

ڕاشیگەیاند: ئەم کۆنفڕانسە لە ژێر ناوی "پلان داڕشتنی ستراتژیک لە بەرەوڕووبوونەوەی قەیرانگەلی هاوچەرخ" لە ساڵی ڕابردووەوە هەوڵی بۆ دراوە کە ئەمساڵ لە رۆژانی ٢٠ و ٢١ی سەرماوەز لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو.

جێگری توێژینەوەیی زانستگەی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی کوردستان بە ئاماژە بە داوەریی ٤ کەسی لە ئەندامانی لیژنەی زانستیی زانکۆی کوردستان لە سەر وتارە گەیشتووەکان (٢٩ وتار) بە نووسینگەی کۆنفڕانس، بیری هێنایەوە: لەو تارانە ١٣ وتار تایبەتە بە شاندە زانستییەکانی گرووپگەلی ئابووری و بەڕێوەبەری کە لە ئێرانەوە بەشداری کۆنفڕانسەکە بوونە.

ئەحمەد زادە تەورە سەرەکییەکانی ئەو کۆنفڕانسەی ئابووری، حسابداری و تەکنۆلۆژیا ڕاگەیاند و وتی: هیوادارین لە رێگەی بەڕێوەچوونی ئەو کۆنفڕانسانە پەیوەندی لە گەڵ زانکۆکان پەرە بستێنێت و کاریگەریی ئیجابی لە سەر بوارەکانی زانستی و توێژینەوەیی پارێزگا دابنێت.