کانونی یه‌که‌م 17, 2018 13:25 Asia/Tehran
  • سەرکەوتنی خانمە کوردی کاریکاتۆریست لە فستیڤاڵی شاری من

"ژاڵە یوسفی نژاد" کاریکاتۆریستی کورد له شاری سنه توانی پلەی دووهەمی فستیڤاڵی شاری من، شاری دڵخوازی هەمووان لە خوراسانی ڕەزەوی مسۆگر بکات.

به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە حەوزەی هونەریی کوردستان، ژاڵە یوسفی نژاد کاریکاتۆریستی کورد توانی پلەی دووهەمی فستیڤاڵی شاری من، شاری دڵخوازی هەمووان لە خوراسانی ڕەزەوی مسۆگر بکات.

ئەم فستیڤاڵە بە مەبەستی ئاگادار کردنەوی خەڵک لە نیاز و پێداویستیی کەمەندامان لە شارەکاندا بەڕێوە چوو، لە فستیڤاڵەکە ۲۰۰ کێبەرکێیان کرد کە خاتوو ژاڵە یوسفی نژاد پلەی دووهەمی بە دەست هێنا.

ژاڵە یوسفی نژاد لە دایک بووی ۱۳٦٦ی سنەیە و دەرچووی گرافیک و دیزاینە و لە ساڵی ۱۳۹۰وە بە شێوازی پڕۆفشناڵ کاری هونەری دەکات و تاکوو ئێستە لە چەندین فستیڤاڵی ناوخۆیی و جیهانی بەشداری کردووە.