شوبات 14, 2019 17:50 Asia/Tehran
  • کەسانی سەرکەوتووی پێشبڕکێکانی تکواندۆی هەڵبژاردەی خوێندکاران ناسێندران

بە کۆتایی هاتنی پێشبڕکێکانی هەڵبژاردنی تاقمی نیشتمانی تکواندۆی خوێندکارانی کوڕ لە بەشی کیوروگی ، کەسانی سەرکەوتوو دیاریکران و ناسێندران .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر  و بە گێڕانەوە لە پێوەندی گشتی فدراسیۆنی نەتەوەیی وەرزیشەکانی خوێندکاری، پێشبڕکێی هەڵبژاردنی تاقمی تکواندۆی خوێندکارانی کوڕ لە بەشی کیوروگی  بەمەبەستی ناسینی کەسانی سەرتر بۆ ئامادەبوون لە سییەمین  خولی یونیسورسیادی خوێندکارانی جیهان بە بۆنەی ڕێزگرتن لە چلەمین ساڵوەگەڕی  سەرکەوتنی ئینقلابی بەشکۆی  ئیسلامی بە هاوکاری فدراسیۆنی تکواندۆ لە  هۆڵی تکواندۆ بەڕێوە چوو .

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە پێشبڕکێکانی کوڕان لە شەش کێشی -، ۶۳-، ۶۸-، ۷۴-، ۸۰-، ۸۷-  کیلۆ بەڕێوە چوو کە  کەسانی سەرکەوتووی ئەم پێشبڕکێیانە ئەمانەن:

کێشی دووهەم 58 کیلو : نەریمان  موریدانی

کێشی سێیەم  63 کیلو : ئەبولفەزل  قەشقایی

کێشی چوارەم 68 کیلو :  ئەمیر حسێن پەروینی

کێشی پێنجەم: 74 کیلو : ڕەسووڵ  کەسرایی

کێشی شەشەم  هەشتا کیلو: عەلیڕەزا عەلییاری

کێشی حەوتەم  87 کیلۆ : عەلیڕەزا حاجیان

سییەمین خولی  یونیورسیادی هاوینی خوێندکارانی جیهان دوازدە هەتا 23ی پووشپەڕی  ساڵی داهاتوو لەساڵی ناپلی  وڵاتی ئیتالیا بەڕێوە دەچێت.