شوبات 16, 2019 11:40 Asia/Tehran
  • بە میوانداریی کیش ، ململانێی 552 تەکواندۆکار لە جامی سەرۆکایەتی فێدراسۆنی جیهانیی

بۆ ئامادەبووون لە سێهەمین خولی جامی سەرۆکایەتی فێدراسیۆنی جیهانیی تەکواندۆ ، نوێنەرانی 21 وڵات سەردانی دورگەی کیش دەکەن .

بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی مێهر ، بە پێی راگەیاندنی فیدراسۆنی تەکواندۆ ، ئەم خولەی پێشبڕکێکان بۆ ماوەی چوار رۆژ  لە یاریگەی ئۆلەمپیکی کیش بەڕێوەدەچی . 

بۆ ئامادەبوون لەم پێشبڕکێیانەدا 552 تەکواندۆکار لە 21 وڵاتەەوە ناویان نووسیوە کە لە نێو ئەواندا ناوی ژمارێک لە تەکواندۆکاران و وڵاتانی بەنێوبانگیش دەبینرێ .

 ئازەربایجان ، ئەمریکا ، ئەردەن، ئۆزبەکستان ، ئەفغانستان ، ئوکراین ، پاکستان ، تونس ، چین ، روسیا ، سوید ، عێراق ، عوممان ، کازاخستان ، کۆریای باشوور ، گورجستان ، لوبنان ، پۆڵندا و هیندستان وڵاتانی بەشدار لەم پێشبڕکێیانەن و شەش تیمی نێوخۆییش ئامادە دەبن .

 بە گوێرەی بەرنامەی راگێندراو ، ململانێی گەورە کان لە دوو گروپی پیاوان و ژنان لە هەشت کێشدا لە رۆژانی 9 و 10 ی رەشەمە ، پێشبڕکێکانی تازەلاوانی کوڕ و کچ لە دە کێشدا رۆژی 11 ی رەشەمە و ململانێکانی پاراتکواندۆ لە دو گروپی پیاوان و ژنان 12 ی رەشەمە بەڕێوەدەچێ .