ئاب 19, 2019 09:28 Asia/Tehran
  • ٢٨ـی گەڵاوێژ(١٩ـی ئاگۆست)؛ ڕۆژی جیهانی وێنەگەری

لە دنیایەک داکە هەموو شتێک زوو لە بیر دەچێتەوە، وێنەو ڕەسمەکان بەڵگەیەکن کە بە تۆمار کردنیی کات و ساتەکان،مێژوو ڕوایەت دەکەن.ساتێکی کورت کە لە قابی چووکی وێنەگەرەکان دا تۆمار دەکرێت، ئەوەندە بە دەستەڵاتە کە دەتوانێ توورەیی،جوانی، زۆڵم،هیوا و خەمیی نێو خۆی ڕابگوێزێتەوە بۆ ئەوچاوانە وا سەیری دەکەن.

 

وێنەگەری یانێ تۆمارکردن و بەدی هێنانی وێنە وڕەسمێک، وێنەگەری سێ ڕەوتی زانستی،پیشەسازی و هۆنەری هەیە؛وەکوو دیاردەیەکی زانستی لە دایکبوو،بە شکڵی پیشەسازییەکی بەربڵاو پەرەی گرت و وەکوو هۆنەر تۆمار کراوە. وێنەگەری لەلایەن تەنیا یەک کەس نەدۆزراوەتەوە و تۆکمەو تەواو نەبووە،بەڵکوو بەرهەمیی هەوڵی زۆر کەسە لە بوارە جۆر بە جۆرەکان لە درێژەی مێژوو دا.

١٩ـی ئاگۆست(٢٨ـی گەڵاوێژ)لە ڕۆژ ژمێری زۆرێک لە وڵاتانی جیهان وەکوو ڕۆژی وێنەگەری ناودێر کراوە. کۆنترین وێنە وڕەسمی جیهان وا تۆمار کراوە لە مێژووی وێنەگەریدا وێنەیەکە کە "نیسفۆر نیپس" دەوڵەمەندیکی فەرەنسی لە ساڵی ١٨٢٦ بە پرۆسەیەک کە خۆی ناوی هیلۆگرافی لە سەر دانابوو لە بەرجەوەندی بەر دەڵاقەی ژوورەکەی گرتوویەتی.چەند ساڵ دواتر فەرەنسەوییەکی دیکە بە ناوی لوئی داگێر لە ساڵی ١٨٣٧ تێکنۆلۆژیاییەکی دەست خست کە ڕەسمێکی ئەرێنی، ڕاستەو خۆ و پاوەجێی لە سەر لاپەڕەی ئاوێتە بە زێو تۆمار دەکرد.ئەو ناوی تێکنۆلۆژیای خۆی دانا "داگێرۆتیپ" کەلە مێژووی وێنەگەری دا وەکوو یەکەمین شێوەی زانستی تۆمارکردنی وێنە وڕەسم دەیناسن.

"داگرۆتیپ" لە ژەنیڤەری ساڵی ١٨٣٩ لەلایەن ئاکادیمی فەرەنسەوە وەکوو داهێنانێکی تەکنیکی تۆمار کرا.بەڵام چەند مانگ دواتر کە دەوڵەتی فەرەنسە لە گرنگایەتی ئەم داهێنانە تێگەییشتبوو بە تەرخان دانی مووچەی مانگانە بۆ داگێر و شەریکەکەی،کە کوری نیپێس بوو،لەوان داوای کرد لەکۆبونەوەیەک لە پاریس دا لە ١٩ـی ئاگۆستی ١٨٣٩ وردیاتی تەکنیکی "داگێرۆتیپ" و چڵۆنایەتی کارکردنیی بۆ هەمووان لێکبدەنەوە.دەوڵەتی فەرەنسە،لەو ڕۆژە دا،داهێنانی تازە واتە " وێنەگەری" وەکوو خەڵاتێکی بەڵاش بۆ هەموو جیهان ڕاگەیاند و ئەمە یەکەمین پەردەلادانی وێنەگەریی بوو  بۆ گشت خەڵک؛یانێ خاڵی دەستپێکرانیی گەشەی ئەم تێکنیک و هۆنەرە لە جیهاندا.

پێشنیاری ناودێرکرانی ١٩ـی ئاگۆست وەکوو رۆژی وێنەگەری –کاتی یەکەمین پەردەلادانی وێنەگەری بۆ هەمووان- وەکوو رۆژی جیهانی عە کاسی یەکەم جار لەلایەن ئەنجوومەنەکانی عەکاسی لە ئەمریکا دا ڕاگەیاندرابوو بەڵام ئەنجوومەنی عەکاسی نێودەوڵەتی هێند لە ساڵی١٩٩١ یەکەم ناوەندێک بوو کە ئەم رۆژەی بە فەرمی وەکوو ڕۆژی جیهانی وێنەگەری ناودێر کردبووو لەو ڕۆژەوە تابە ئێستا هەرساڵ وڵاتانێکی زۆرتر ئەم بەروارە وەکوو"ڕۆژی جیهانی وێنەگەری" لە رۆژژمێرەکانی خۆیان دا دیاری دەکەن.

 

سەرپەیڤ