مەدالیای زێڕی جیهانیی بۆ شەترەنجبازی مناڵی ئێرانی
ئاب 19, 2019 13:09 Asia/Tehran
باراد یەگانەگی ، شەترەنجبازی مناڵی ئێرانی توانی بە سەرکەوتن بەسەر خەنیمەکانیدا ، مەدالیای زێڕی پێشبڕکێ جیهانیەکانی شەترەنجی مناڵان لە بیلاروس بباتەوە .
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی رادیۆ تەلەفزیۆن ، ئەم شەترەنجبازە بە سەرکەوتن بەسەر چەند خەنیمێکیدا لە روسیا ، ڤیەتنام ، قرقیزستان و بیلاروس توانی مەدالیای زێڕ لە بەشی بلیتس یان هەرە خێرا دا بباتەوە .
باراد یەگانەگی هەروەها لە بەشی رپید دا مەدالیای برونزی کردە مل .
تیمی شەترەنجی مناڵانی ئێران بە شەش نوێنەر لە پێشبڕکێ جیهانیەکانی بیلاروسدا ئامادە بوو .