ئاب 25, 2019 16:21 Asia/Tehran
  • ٩ مێدالیا بەرهەمی هەوڵی شوتۆکان-کاراتەی ئێران لە ملە و ڕکە جیهانییەکان

هەڵبژاردەی شێوازی شوتۆکانWSKF لە چواردەیەمین خولی ڕکەی جیهانی دا ٩ مێدالیای ڕەنگامەی دەستخست.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری مێهر و بە گێرانەوە لە پێوەندییە گشتییەکانی فێدراسیۆنی کاراتە، ڕکابەرییەکانی جیهانی شێوازی شوتۆکانWSKF  لەهۆڵی ناوەندی هۆنەرەکانی ڕەزمی تۆکیۆ ی ژاپۆن بە ئامادە بوونی کاراتەکاکانیی ٤٠ وڵات بەڕێوە چوو و تیمی ئێران ٣ میدالیای زێر ،برۆنزێک و ٥ زێوی دەستخست.

ئاوا مۆرادی مێدالیای کاتای تاکەکەسی ڕیزبەندی تەمەنی تازەلاوانی دەستخست. عەلیڕەزا نەدیمی لە ڕیزبەندی تەمەنی تازەلاوان توانی میدالیای برۆنزی کاتای تاکەکەسی دەستبخات.

لەکاتای تیمی خاتوونان، نەهال قۆربی، مۆبینا عەرەبی، گڵآرا خاکی لە تیمی ئێران میدالیای برۆنزیان دەستخست. لەکاتای تیمی پیاوانیش ئەندامانیی  تیمی وڵاتەکەمان نادر قرائی،ئەمیر حسەین حەقی و عەلیڕەزا نەدیمی لەسەر سەکۆی سێهەم دا ڕاوەستان.

عەلی زۆلفەقاری دوو میدالیای زێری کومیتەی تاکەکەسی و مێدالیای زێوی کاتای تاکەکەسی، موحەممەد مەهدی جەعفەری یش لە ڕیزبەندی پێشکسوەتانی زێری کومیتە و برۆنزی ئازاد، ئەحمەد سافی یس میدالیای برۆنزی کاتای تاکەکەسی پێشکسوەتانی دەستخست.

هاوڕێیانی ئەم تیمە بریتی بوون لە  عەلی ڕەزا حەقی وەکوو سەرپەرەشت، ئەحمەد سافی وەکوو ڕاهێنەر، نادر قەرایی وەکوو ڕاهێنەر و داوەر، پوریا حساری وەکوو ڕاهێنەری لەشوانی و نیلوفەر سافی  وەکوو ڕاهێنەری تیمی خاتوونان.