کانونی یه‌که‌م 13, 2019 17:27 Asia/Tehran
  • کچە شەترەنجبازی ئێرانی جارێکی دیکە سوکایەتی کرد بە رژیمی زایۆنی

خانمە شەترەنجبازی ئێرانی بۆ پاڵپشتی لە گەلی ستەملێکراوی فەلەستین لەململانێ لەگەڵ نوێنەری رژیمی زایۆنی پاشگەز بۆوە.

بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ئەلعالەم؛ لەدرێژەی رکابەریەکانی شەترەنجی جیهانی ئیسپانیا، "مۆبینا عەلی نەسەب"مامۆستای جیهانیی شەترەنجی ژنان لە خولی نۆیەمی پێشبڕکێکان کەوتەهەمبەر خەنیمێکی لە رژیمی زایۆنی و بۆ پاڵپشتی لە خەڵکی ستەملێکراوی فەلەستین لەململانێ لەگەڵ نوێنەری رژیمی زایۆنی پاشگەز بۆوە.

عەلی نەسەب لەخولی هەشتەمی پێشبڕکێ جیهانییەکانی ئیسپانیا بە ڕەیتینگی٢٣٢٤ هەمبەر بە روحیەت لە هیندستان بەرەیتینگی ٢٢٣٤ سەرکەوتنی بەدەست هێنا.

عەلی نەسەب هەتا کۆتایی خولی هەشتەم پێنج ڕکابەریی بەئەنجامێکی یەکسان، دۆڕانێک و بردنەوەیەکی مسۆگەر کردووە.