زۆرانگرێکی نابیسیاری بۆکانی بوو بە دوھەمی ئێران
کانونی دوھەم 20, 2020 10:19 Asia/Tehran
ماڵپەڕی ئیرنای فارسی کە ئەم ھەواڵەی بڵاوکرددوەتەوە دەڵێ : شەھاب رەحیمی توانی بە پلەی دوھەمی پاڵەوانەتی پێشبڕکێکانی زۆرانی فەڕەنگیی نابیسیارانی وڵات بگات .
ئیرنا لە زمان بەرپرسی ئیدارەی وەرزشی بۆکانەوە نوسیویەتی ئەم پێشبڕکێیانە لە ماڵی زۆرانی شاری ئەھوازی باشووری رۆژاوای ئێران لە ماوەی دوو ڕۆژدا بەڕێوەچوو و تیمی پارێزگەی ئەلبورز بوو بەیەکەم و ھەروەک گوتمان شەھاب رەحیمی زۆرانگری نابیسیاری بۆکانی بوو بە دوھەم لەسەر ئاستی ئێران .