ئادار 11, 2020 16:59 Asia/Tehran
  • لایپزیگ وئاتالانتا لە ناوکۆی هەشت تیمی هەڵکەوتەی لیگی پاڵەوانەتی ئوروپا

لایپزیگ وئاتالانتا بە سەرکەوتن لە بەرانبەر تاتنهام ووالنسیا بۆ یەکەم جار توانیان بڕونە یەک لە چواری نیهایی لیگی پاڵەوانەتی ئوروپا .

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا ، یاریەکانی گەڕانەوەی قۆناخی یەک لە هەشتی کۆتایی لیگی پاڵەوانانی ئوروپا لە سپانیا وئاڵمانیا بەڕێوە چوو ودوو تیمی ئاتالانتا ولایپیزیک لە ناوکۆی هەشت تیمی هەڵکەوتە دانران. لایپزیگ لە یانەی خۆی دا لەگەڵ تاتنهام ژوزە مورینیو یاری کرد وبە سێ گۆڵ سەرکەوت. مارسل سابیتزر لە دەقەکانی دەو ٢١ گۆڵی لیدا. بە پێێ ئەمەکە تاتنهام دەرفەتی زۆری بۆ قەرەبوو هەبوو ودەیتوانی بە ئەنجامی سێ بەسەر دوو بڕواتە خۆلی دوایی  تەنانەت یەک گۆڵێشی بە ئەنجام نەگەیاند. ئامیل فوسبرگ گۆڵی سێهەمی تیمەکەی لە دەقەی هەشتا وحەوت بە ئەنجام گەیاند. لایپزیگ بۆ یەکەم جار ڕێگای بردە قۆناخی یەک لە چواری کۆتایی. والنسیا وئاتالانتا لە دۆخێکی تایبەت دا یاری خۆیان لە مستایا بەڕێوە برد. ئەم یاریە بۆ پێشگیری لە پەرەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پشت دەرگا داخراوەکان ئەنجام بوو. شەمشەمە کۆێرەکان هەمدیسان شکستێکی تاڵیان لە بەرانبەر تیمی ئیتالیایی تاقی کردەوە وبە ئەنجامی چواربەسەر سێی یاریەکەیان دۆڕاندیان .