پێشبڕکێی ڤۆشۆی خوێندکارانی جیهان هەڵوەشایەوە
نیسان 06, 2020 18:11 Asia/Tehran
فدراسیۆنی جیهانی باسی هەڵوەشێندرانی پێشبرکێکانی پاڵەوانەتی خوێندکارانی جیهان لە چینی کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر و بە گێڕانەوە لە پێوەندی گشتیی فدراسیۆنی ڤۆشۆ، پێشبڕکێی ڤۆشۆی خوێندکارانی جیهان 2020 بڕیار بوو کۆتایی پووشپەڕ بە میواندارەتیی چین بەڕێوەبچیت. بە پێی ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە، فدراسیۆنی جیهانی لەبەر پەرەسەندنی ڤایرووسی کرۆنا لە سەرانسەری جیهان ئەم پێشبڕکێیانەی هەڵوەشاندەوە.
پەرەسەندنی ڤایرۆسی کرۆنا لە سەرانسەری جیهان بووەتە هۆی ئەوەی پێشبڕکێکانی وەرزیشی کیشوەری و جیهانی لقە جۆربەجۆرەکان، هەڵبوەشێنەوە.
فدراسیۆنی جیهانیی ڤۆشۆ بەروارێکی بۆ بەڕێوەچوونی ئەم پێشبرکێیانە ڕانەگەیاندووە.