ته‌مووز 24, 2020 18:32 Asia/Tehran
  • وەرگێڕان و دانانی ژێرنووس بۆ فیلیمی ئێرانیی «دایکایەتی» بە زمانی ژاپۆنی

فیلیمی «دایکایەتی» بە مەبەستی ناساندنی سینەمای ئێران بە وەرگێڕدرایە سەر زمانی ژاپۆنی و ژێرنووسی بۆ دادنرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی ئیرنا، فیلیمی «دایکایەتی» لە دەرھێنانی «ڕۆقەییە تەوەکولی» لە لایەن ڕاوێژگەی ڕۆشنبیریی باڵوێزخانەی ئێران لە ژاپۆن لە ئاراستەی گەشە پێدانی پەیوەندیی ڕۆشنبیریی نێوان دوو وڵات، وەرگێڕدرایە سەر زمانی ژاپۆنی و ژێرنووسی بۆ دانراو خرایە بەردەستی ھۆگرانەوە.

بەرلەمەش ڕاوێژگەی ڕۆشنبیریی باڵوێزخانەی ئێران لە ژاپۆن، شەش فیلیمی سینەمایی داگری «بادیگارد»، «چێژی شیرینی خەیاڵ»، حەوزی نیگار»، «بیچمە شێتە»، «زۆر دوورو زۆر نزیک» و بەڵگەفیلمی «شێوی دوایی» بەشێوەی سەربەخۆ وەرگێڕایە سەر زمانی ژاپۆنی و ژیرنووسی بۆ دانا.

چیرۆکی فیلیمی دایکایەتی، لە بارەی ژیانی دوو خوشکە کە بەتەنیا لە شارێکدا دەژین، بەو جیاوازییەی کە یەکێکیان وازی لە ئەوینی خۆی ھێناوەو ئەوی دیکەیان ئەوینەکەی وازی لێ ھێناوە. ئەو جوتەخوشکە بە تاقی تەنیا بەرەوڕووی گرفت و تەنگژەکانی بەردەمیاندا دەبنەوەو بەرڕەو پێش لێ دەخوڕن و لە ھەمبەر دژوارییەکاندا بە چۆکدا نایەن.

سەرپەیڤ