ئه‌یلوول 09, 2020 15:03 Asia/Tehran
  • ستایشی جێگری سەرۆکی «ئای ، ئۆ، سی» لە سەرۆک وەزیرانی لەکارکشاوەی ژاپۆن

سەرۆکی لێژنەی نیشتیمانیی ئولەمپیکی ئۆسترالیاو جێگری سەرۆکی دامەزراوەی نێونەتەوەیی وەرزش ناسراو بە «ئای ، ئۆ، سی» ستایشی خزمەتە وەرزشی و ئۆلەمپیکیەکەی سەرۆک وەزیرانی لەکارکشاوەی ژاپۆنی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا،«شینزۆ ئابە» بە پێشینەی درێژماوەترین خزمەت کردن لە پۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی ژاپۆن، حەوتەمی خەرمانانی ئەمساڵ بۆ ڕاگەییشتن بە باری تەندروستیی خۆی وازی لە پۆستەکەی ھێنا.

«جان کوتس» کە سەرۆکایەتیی لێژنەی ڕێکخستنی یارییەکانی ئۆلەمپیکی ٢٠٢٠ی تۆکیۆی بە ئەستۆیە ستایشی ھەوڵ و چالاکییەکانی سەرۆک وەزیرانی لەکارکشاوەی ژاپۆنی کرد.

سەرۆکی لێژنەی ڕێکخستنی یارییەکانی ئۆلەمپیکی تۆکیۆ، «ئابە»ی وەک دۆستە مەزنەکەی بزوتنەوەی ئولەمپیک ناساندو خزمەتەکانی ناوبراویشی لە مەڕ ڕاپەڕاندنی کاروباری ھاوپەیوەند بە یارییەکانی ٢٠٢٠ی تۆکیۆ بە گەلێک ئەرێنی و کاریگەر نرخاند.

«کوتس» بەڵێنمەندی و پابەند بوونی دەوڵەتی «ئابە»ی بە سازدان و بەستێن خۆش کردن بۆ یارییەکانی ئۆلەمپیک بە لوتکەیی و لەبیرنەکراو زانی.

کشانەوەی «شینزۆ ئابە» لە پۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی ژاپۆن لە کاتێکدایە کە تەنیا دە مانگمان ماوە بۆ بەرپاکرانی یارییەکانی ئۆلەمپیکی تۆکیۆ.

 

سەرپەیڤ