ئه‌یلوول 10, 2020 17:08 Asia/Tehran
  • دوو یاریزانی بەرشەلۆنە لە یانەکەیان دادەبڕێن

بەم زووانە دوو یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە بە مەبەستی پەیوەست بوون بە یانەکانی ئیتالیا لەم یانەیە ماڵئاوایی دەکەن.

وەک بەشی وەرزشیی میدیاکانی ئیتالیا باسی دەکەن، لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا دوو یاریزانی یانەی  بەرشەلۆنە ماڵئاوایی دەکەن و ریزەکانی یانە کەتەلۆنیەکە بەرەو یانەکانی ئیتاڵیا بەجێ دەهێڵن.

رۆژنامەکانی ئیسپانیا جەختیان لەوە کردووەتەوە کە، هەریەکە لە «سوارێز» و «ڤیدال» پەیوەندی بە یانەکانی «یۆڤانتۆس» و «ئینتەرمیلان» دەکەن.

«ڤیدال» داوای لە بەرشەلۆنە کردووە بە بڕی ٦ ملیۆن یۆرۆ قەرەبووی بکاتەوە دوای ئەوەی گرێبەستی نێوانیان هەڵوەشایەوە.

سوارێزیش وێستگەی داهاتووی ئینتەرمیلان دەبێت، ئەم یاریزانە داوای ١٧ ملیۆن لە بەرشەلۆنە دەکات بۆ هەڵوەشانەوەی گرێبەستەکەی.

سەرپەیڤ