ئه‌یلوول 23, 2020 16:35 Asia/Tehran
  • ئه‌تله‌تیکۆ یاریزانێکی تازە دێنێت

بەم رووانە بۆی ھەیە یاریزانێکی «بەرشەلۆنە» بە یانەی «ئه‌تله‌تیکۆ»وە پەیوەست ببێت.

بە پێی ڕاپۆرتی میدیا وەرزشییەکانی جیھان ، «لویس سوارێز»ی ئۆرۆ‌گوئێ و یاریزانی یانه‌ی «به‌رشه‌لۆنه»‌ی ئیسپانی لەوانەیە بەم نزیکانه‌‌ په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی ئه‌تله‌تیکۆ مه‌دریده‌وه بکات‌ .

ھەر لەم پەیوەندییەدا ڕۆژنامه‌کانی ئەمڕۆی ئیسپانیاش وایان بڵاو کردووەتەوە کە، یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ڕۆیشتنی سوارێز بۆ ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید ده‌ربڕیوه‌ .

ڕۆژنامه‌کان باس له‌وه‌ش ده‌که‌ن کە ئه‌گه‌ری به‌هێز هه‌یه‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ئه‌تله‌تیکۆ گرێبه‌سته‌که‌ به‌ ڕه‌سمی ئاشکرا بکات.

سەرپەیڤ