تشرینی یه‌که‌م 14, 2020 16:02 Asia/Tehran
  • ڕۆناڵدۆ تەنیا چوار ساڵی تر یاریی تۆپی پێ دەکات

«کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ»ی ئەستێرەی تۆپی پێی پورتوگالى‌ و هێرشبەری یانەی «یۆڤانتۆس»ی ئیتاڵی ڕایگەیاندووە: دوای چوار ساڵی تر وازلە یاریی تۆپى پێ دێنێت.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی پێگەی «فوتهێد»، «کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ»ی تەمەن ٣٦ ساڵ، لە ئێستادا بە بڕشتانە بیر لە وازھێنان لە یاریی تۆپی پێ دەکاتەوە، بۆئەوەش ئاشکرایکردوه‌، مۆندیاڵی ساڵی ٢٠٢٢ دوایین پاڵەوانێتیی تۆپی پی دەبێت کە بەشداری تێدا دەکات.

ڕۆناڵدۆ ژیانی وەرزشییەکەی لەناو هەڵبژاردەی وڵاتەکەی‌ و یانەکانی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی‌ و ریاڵ مەدریدی ئیسپانی‌ بەسەر بردووەو لەئێستاش دا هێرشبەری یانەی «یۆڤانتۆس»ی ئیتاڵیایە.

جێگای ئاماژەیە لەم دواییەدا یەکێتی تۆپی پێی پورتوگال له‌ راگه‌یه‌ندراوێکدا ئاشکرای کرد کە، «کریستیانۆ رۆناڵدۆ» ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی وڵاته‌که‌ی تووشی کۆرۆنا بووه‌ و له‌ ئێستادا له‌ ژێر چاودێریدایه‌.

دوای ئه‌وه‌ی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێ و گۆڵکاری پورتوگال کرا ئەوە ده‌رکه‌وت کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا ھاتووە.

سەرپەیڤ