تشرینی یه‌که‌م 16, 2020 15:31 Asia/Tehran
  • بواری وەرزشیی باڵەی سەر بەفر لە ئێراندا وەڕێ دەخرێت

سەرۆکی فیدراسیۆنی باڵەی ئێران باسی وەڕێ خرانی بواری وەرزشیی باڵەی سەر بەفری کرد لە ناوچە کوێستانی و بەفرگرەکانی وڵات دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «موحەممەد ڕەزا داوەرزەنی» ڕۆژی چوارشەممە لە کۆگەی ھەڵبژاردنی کۆڕی باڵەی پارێزگای ئەردەبیل وتی: بە سەرنجدانی بڕیاری فیدراسیۆنی جیھانی بۆ بەرپاکردنی کێبەرکێی باڵەی سەربەفر لە ئولەمپیکی ٢٠٢٤، ئەم بوارە وەرزشییەش لە وڵات دا وەڕێ دەخەین ھەتا تیپی نیشتیمانیی ئێران لە ئۆلەمپیک دا نوێنەرێکی ھەبێت.

سەرۆکی فیدراسیۆنی باڵەی ئێران وتیشی: ئەمڕۆکە فیدراسیۆنی جیھانی دان بەوەدا دەنێت کە باڵەی ئێران لە ماوەی ساڵانی ئەم دواییە گەشەیەکی بەرچاوی ھەبووەو لەو جەمسەرانەی باڵەی دنیا دێتە ئەژمار.

ناوبراو وێڕای ئاماژەکردن بە بایکۆتە ناڕەواکانی دوژمنان و ڕەوشتی ئابووریی ئێستای وڵات، وتیشی: ئەمڕۆ خەرج و بەرج بووە بە ھەشت ھێندە، بەڵام ئێمە لەو باوەڕەداین کە باڵە لەو بوارە وەرزشیانەیە کە دەتوانێ لە ڕووی دابین کردنی سەرچاوەی دراڤی و داھاتەوە پشت بە خۆی ببەستێت.

سەرپەیڤ