May 27, 2018 16:50 Asia/Tehran
  • ئامادەیی ڕاگەیاندنی نوخبەو بلیمەتانی ئەمریکی بۆ شایەتی دان بە قازانجی ئێران

لە حاڵێکدا کە سەرباری نەبوونی ھیچ بەڵگەیەک دژی ئێران لە بارەی دۆسیەی ھێرشەکانی ١١ی سپتامبەر ٢٠٠١، دادگەیەک لە ئەمریکا دەنگی بە دەست گرتن بە سەر گوژمەیەکی ھەرە زۆری سەرچاوەی داراییەکانی ئێران داوە، کەچی مامۆستایانی زانکۆو توێژەرانی سیاسی لە ئەمریکا لە ناوەیەک دا ڕوو لە وەزارەتخانەکانی دەرەوەو دادەڤانیی ئێران لە سەر بێ تاوان بوونی ئێران پۆداگرییان گرتووە.

ڕۆژی چوارشەممە دووھەمی مای ٢٠١٨ دادگەیەکی ئەمریکی حوکمی دانی زیانباریی بە کەس و کاری قوربانییەکانی ھێرشەکانی ١١ی سپتامبەر ٢٠٠١ لە ئەمریکا بۆ دەوڵەتی ئێران بڕییەوە.

جۆرج دانیلز دادوەری دادگەی بەشی یەکەی مەڵبەندی باشووریی نیۆیۆرک ، سکاڵای نزیکەی ھەزار کەس لە خزم و کەس و کاری کوژراوانی ھێرشەکانی ١١ی سپتامبەر ٢٠٠١ دژی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بە ڕەوا زانی و بەگشتی ڕەزامەند بوو بە درانی شەش ملیارد دۆلار زیانبایی بەم کەسانە.

ئەم کۆمەڵە ھەڵسوڕاوە زانکۆیی و سیاسیانە ھەروەھا لە نامەکەیاندا ئاماژەیان کردووەتە ئەم بابەتە کە لخ ١٩ ھۆکاری فڕۆکەڕفاندنەکە لە ڕووداوی ھێرشەکانی ١١ی سپتامبەر ٢٠٠١ ، پانزەیان شارومەندی عەرەبستانی بوونەو بەھیچ کلوجێک ئێرانییان تیادا نەبووە.

کۆنگرێسی ئەمریکا لە ٢٨ی سپتامبەری ٢٠١٦ بە پەسەند کردنی یاسایەک ناسراو بە ( دادگەری لە بەرامبەر داکۆکیکارانی تیرۆریزم - جاستا) ڕێگای بۆ سکاڵا دەربڕینی بنەماڵەی  قوربانییەکانی ھێرشەکانی ١١ی سپتامبەر ٢٠٠١ خۆش کرد. دوو ڕۆژ دوای پەسەند کرانی یاسای جاشتا یەکەم سکاڵا لە ئەمریکادا دژی عەرەبستانی سەعودی بەرز کرایەوە لە بەر دەورگێڕانی ڕیاز لە کارەساتەکەی ١١ی سپتامبەر ٢٠٠١ و ڕژێمی عەرەبستان لە ماوەی دووساڵی ڕابردوودا ھەوڵ و لۆبیی زۆری بۆ بەرپەرچدانەوەی ھەرچەشنە سکاڵایەک لە پەیوەندی لەگەڵ یاسای جاستا و ھێرشەکانی ١١ی سپتامبەر ٢٠٠١ بەکارھێناوە.

ھەرلەم حاڵەدا بڵاوکراوەی نیۆیۆرک پۆست لە حەڤدەھەمین ساڵگەڕی ھێرشەکانی ١١ی سپتامبەر ٢٠٠١  پەردەی لە سەر ڕۆڵی عەرەبستانی سەعودی لەو ڕووداوەدا داماڵی و نووسی: باڵوێزخانەی عەرەبستان لە ئەمریکا بارەبووی کۆپیی ئۆپراسیۆنی ڕفاندنی فڕۆکەکان کردووەو ئەو کۆپی کردنەش لە لایەن دوو کەس لە کارگێڕانی ئەو باڵوێزخانەیە ئەنجامی گرتووە.

کۆشکی سپی بە سڕینەوەی ٢٨ لاپەڕە لە ڕاپۆرتەکەی ھێرشەکانی ١١ی سپتامبەر ٢٠٠١ حاشا لە ڕۆڵی عەرەبستان لەو ھێرشانەدا دەکات و ئەمەش دەربڕی ئەوەیە کە واشێنگتۆن بەھەر شێوازێک بەتەمای شاردنەوەی ڕۆڵی عەرەبستان ھێرشەکانی ١١ی سپتامبەر ٢٠٠١ ە.

ئاوردانەوەیەک لە چالاکییەکانی عەرەبستان لە نێوخۆو دەرەوەی ئەم وڵاتە ئەوە دەر دەخات کە زۆربەی ھەرەزۆری تیرۆریستانی ناوچەکەو جیھان بەڕەگەز عەرەبستانین وئەمەش ڕاستییەکە کە کەس ناتوانێ نکۆڵیی لێ بکات و لای ھەمووان ئاشکرایە کە عەرەبستان لە زۆرێک لەو ڕووداوە تیرۆریستیانەی کە لە سەرتاسەری جیھاندا ڕوو دەدەن، دەستی ھەیە. ئەمڕۆ ڕۆڵی عەرەبستانی سەعودی لە تێوەگلاندنی سووریاو عێراق و یەمەن بە کارەساتگەلی تیرۆریستییەوە بە تەواوی ئاشکرایە.

ھێرشەکانی ١١ی سپتامبەر ٢٠٠١ لە ڕیزی ئەو ڕووداوانە بوو کە وردیاتەکەی ھێشتا بە تۆکمەوتەواومی بڵاو نەبووەتەوە. کۆشکی سپی ھەتا ئێستا خۆی لە قەرەی بڵاوکردنەوەی تۆکمەوتەواوی ڕاپۆرتی ئەو کارەساتە تیرۆریستییە نەداوە. تاوەرە دووانەکەو یان تاوەرەکانی  بازرگانیی جیھانی لە ١١ی سپتامبەر ٢٠٠١ لە ئەنجامی ھەڵتەقینی دوو فڕۆکە بە مەودایەکی زەمەنیی کەم ئاگریان لێ کەوتەوەو پاشان بە تەواوی خاپوور کران . تاقمی تیرۆریستی ئەلقاعیدە بەرپرسایەتیی ھێرشەکانی ١١ی سپتامبەر ٢٠٠١ بە ئەستۆ گرت.

سەرپەیڤ