ته‌مووز 12, 2018 21:23 Asia/Tehran
  • غەزە گەورەترین زیندانی گەمارۆدراوی جیهانە

میدیایەکی زایۆنی داسەپاندنی تەنگژەگەلی نوێ لە دژی غەزەی دڕندانە وەسف کرد و ئاشکرای کرد: هێرشی ئەم دواییەی ئیسرائیل لە دژی کەرتی غەزە، ئەو شوێنەی کردۆتە گەورەترین زیندانی تاکە کەسیی جیهان.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، درێژەی جەنایەتە جۆراوجۆرەکانی ڕژیمی زایۆنی بووە هۆی ئەوەی هائارتس-یش ئەمڕۆ سەروتارێک لە ژێر ناوی "غەزە گەورەترین زیندانی جیهان بۆتە گەورەترین زیندانی ئینفرادیی جیهان" بڵاو کاتەوە.

لە سەروتاری میدیای زایۆنیی هائارتس، گەمارۆگەلی نوێی لە دژی کەرتی غەزە بە هەنگاوێکی دڕندانە وەسف کراوە و هاتووە: هەڵمەتی تەمێکارانەی ئەم دواییەی ئیسرائیل لە دژی کەرتی غەزە، ئەو شوێنەی لە گەورەترین زیندانی جیهان کردۆتە گەورەترین زیندانی ئینفرادیی جیهان.

سەروتارەکە بە ئاماژە بە ڕەزامەندیی بنیامین نەتانیاهۆ و ئاویگدۆر لیبێرمەن سەرۆک وەزیرانی و وەزیری جەنگی ئەو ڕژیمە لە گەڵ پێشنیاری گادی ئایزێنکۆت فەرماندەی سوپای ئەو ڕژیمە بۆ داخستنی ڕێڕەوگەی "کەرەم ئەبووسالم" وەک تاقە ڕێڕەوگەی بازرگانیی غەزە و چکۆلەکردنی بەستێنی ماسیگریی فەلەستینییەکان، ڕایگەیاند: پێشوازی لە ئاوەها پێشنیارێکی دڕندانە فێڵێکی ئیسرائیلییە. ئەو کارە نە تەنیا نیشانەی ڕووخانی ئیسرائیل و شکستی لە بەرامبەر هێرشە کۆلارەییەکانە، بەڵکوو هێمایەکە بۆ خۆدزینەوە لە رێگە چارەگەلی ڕاستەقینە.

هائارتس لە سەروتارەکەیدا ئاماژە بەوەش دەدا: تەل ئاویو بۆ ناچار کردنی حیماس بە ڕاگرتنی هێرشەکانی لە دژی ئیسرائیل، تاکتیکی گەمارۆی درێژخایەن و جیدیی کەرتی غەزەی هاوکات لە گەڵ هێرشگەلی ئاسمانی گرتۆتە بەر. ئەوە دوا داپەڕی ئیسرائیل بەر لە هێرشی ڕاستەوخۆی بۆ سەر خەڵکی سڤیلی غەزە و کوشتنی ئامانجداری سەرکردەکانی حیماسە.

دەشڵێت: ئیسرائیل لە کاردانەوە بە درێژەی هێرشی کۆلارەیی لە کەرتی غەزە، کەرەم ئەبووسالم وەک تاقە ڕێڕەگەی بازرگانیی غەزەی داخستووە و تەنگەژەی هاوردەی بە سەر ئەو ناوچەیەدا داسەپاندووە. ئەو تەنگەژانە بریتین لە قەدەغەی هاوردەی زۆربەی کاڵاکان جگە لە مادەی خۆراکی، کەرەسەی پزیشکی، ئالەف، هەنم و هەتد.

شایانی باسە نیکۆلای ملادینۆف هاوئاهەنگکەری تایبەتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕەوتی ڕێککەوتن و سازان لە رۆژهەڵاتی ناڤین نیگەرانیی خۆی بۆ قەدەغەی هاوردەی کاڵا بۆ کەرتی غەزە لە رێگەی ڕێڕەوگەی کەرەم ئەبووسالم دەربڕیوە و خوازیاری هەڵوەشانەوەی ئەو بڕیارە بووە.

هەروەها ڕژیمی زایۆنی لە پەنای بڕیاری قەدەغەی هاوردە و هەناردە لەو ڕێڕەوگە، مەودای مۆڵەت دراوی ماسیگری بۆ فەلەستینییەکان لە ٩ مایلەوە بۆ ٦ مایل کەم کردۆتەوە.

ئەوە لە کاتێکدایە کە وتەبێژی سوپای ڕژیمی زایۆنی پێشتر هەڕەشەی کردبوو کە ئەگەر ناردنی کۆلارەی ئاگرین بەرەو ناوچە داگیرکراوەکان ڕانەگیرێت، ئەو ڕژیمە سزای قورستر بە سەر غەزەدا دادەسەپێنێت.