ئاب 24, 2018 17:33 Asia/Tehran
  • قوربانی کرانی منداڵان و ئافرەتانی یەمەنی، ڕۆژێک دوای جێژنی قوربان

تەنیا ڕۆۆژێک دوای جێژنی قوربان، فڕۆکەشەڕکەرەکانی ھاوپەیمانیی سەعودی بە بوردومان کردنی ئاوایی «الکوعی» سەربە «الدریهمی» لە پارێزگای حودەیدەی ڕۆژاوای یەمەن ٢٧ منداڵ و چوار ئافرەتی کردە قوربانی.

بوردومانی ناوچە جۆربەجۆرەکانی یەمەن و کوژران و بریندار بوونی منداڵان و ئافرەتان بووەتە چیرۆکێکی بێ کۆتتایی بۆ یەمەنییەکان و ئەمەش لە لایەن فڕۆکەشەڕکەرەکانی ڕژێمی سەعودییەوە ئەنجام دەگرێت. ئەم دڕندەکارییە تەنیا لە پارێزگایەکی تایبەتیی یەمەن دا ئەنجام ناگرێت بەڵکو ناوچە جۆربەجۆرەکانی یەمەن شایەتی وەھا دڕندەکارییەکی دڵتەزێنن. دڕندەکارییەکەی ڕۆژی ڕابردوو لە پارێزگای حودیدە دا ئەنجامی گرت، ئەمەش لە حاڵێکدایە کە فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی دەسدرێژکاری سەعوودی ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی ئاگوستیش پاسی هەڵگری منداڵانی یەمەنیان لە شاری "زەحیان" هەڵکەوتوو لە پارێزگای "سەعدە" دایە بەر بە پەلامار کە بە هۆی ئەو پەلامارەوە ٥٥ منداڵ کوژران و ٧٧ منداڵی دیکەیش بریندار بوون.

لەوەدا کە کوشت و بڕی منداڵان و ئافرەتان کە بێ دەرەتانترین چینی کۆمەڵگایەکن تاوانی جەنگی و نامرۆڤانە دێتە ئەژمار، گومانی تیادا نییە.

عەبدوسەلام عەلی جابر وتەبێژی فەرمیی دەوڵەتی ڕزگاریی نیشتیمانیی یەمەن ڕایگەیاندووە: بەردەوام کرانی دڕندەکارییەکانی ھاوپەیمانیی سەعودی دژی خەڵکی سڤیل دەربڕی خوخدەی دڕندەی ئەم ھاوپەیمانییەیە. ھەر لەم حاڵەدا ڕێکخراوەی بەرەڤانی کردن لە مافی منداڵان و ئافرەتان ناسراو بە ڕێکخراوەی«ئینتیساف» یش وێڕای شەرمەزار کردنی تاوانی ڕۆژی ڕابردووی فڕۆکە شەڕکەرەکانی سەعودی، پەلاماردانی ئافرەتان و منداڵانی کە بێ دەستەڵاترین تاێم و چینی کۆمەڵگاکانن بە پێچەوانی دابی ئیسلامی، پێشێلکەری یاساوڕێسای نێونەتەوەیی و مرۆڤ دۆستانەو مافی مرۆڤ زانی و وەک تاوانێکی جەنگی ناساندی.

خاڵی گرینگ لە ڕوونکردنەوەی دڕندەکارییە بەردەوامەکانی ئالی سەعود دژی ئافرەتان و منداڵانی یەمەنی ئەمەیە کە ئەو دڕندەکارییانە ئامانجدارو گەڵاڵە بۆکراون و لە سای دۆش دامان و بێ دەنگە لێکردنی کۆمەڵگای جیھانی و لەوانە ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان ئەنجام دەگرن. بابەتێک کە موحەممەد عەلی حوسییش ئاماژە پێ کردووە.

موحەممەد عەلی حوسی سەرۆکی لێژنەی باڵای شۆڕشی یەمەن بە تیشک خستنە سەر ئەمەی کە سێرەگرتن بۆ منداڵان و خەڵکی سڤیلی یەمەن سیاسەتی نەگۆڕی ھاوپەیمانیی دەست درێژکارە کە بە گوێرەی میکانیزم و بەرنامەیەکی ئامانجدار جێبەجێ دەکرێت، پێی داگرتووە کە: دامەزراوە نێونەتەوەییەکان و ڕێکخراوەی نەتەوەکان بەو ھەڵوێستی لاواز و سستەکیان لە ھەمبەر ئەو دڕندەکاریانەی ڕیاز لە یەمەن، ئەو تۆزە ئابڕووەشیان بۆ خۆیان نەھێڵاوە.

لە ھەل و مەرجێکدا کە ڕەھەندێکی گرینگی دانوستانی کاربەدەستانی زلھێزەکانی جیھان و یەکێک لە تەوەرە ھەرەگرینگەکانی چالاکیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ قەیرانی سووریا دەگەڕێتەوە، بەڵام شەڕی یەمەنیش کە ئافرەتان و منداڵان قوربانییە سەرەکییەکەینی، لە وتووێژی ئەو دانیشتنانەدا ھیچ ئاوڕێک لێ نادرێتەوە. ئەگەر لەماوەی ئەو چل و یەک مانگەی کە بەسەر شەڕی عەرەبستان و ئیمارت دژی جەماوەری یەمەن تێ دەپەڕێت، کۆمەڵگای جیھانی و بە شێوەیەکی دیاری ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لێبڕاوانە بەرامبەر بەو دڕندەکارییانەی عەرەبستانی سەعودی کاردانەوەیان لە خۆیان پیشاندابا، ئاشکرایە کە ئالی سەعود و  ھاوپەیمانەکانی قەت نەیاندەوێرا ئاوا دڕندەکارییەک بەم ئاسانییەو بە مەودایەکی کەم لە یەکتر ئەنجام بدەن. ئەوە دۆش دامان و خەمساردیی دامەزراوە نێونەتەوەییەکانن کە ئالی سەعودیان بۆ بەردەوام کردنی ئەو تاوانە جەنگیانەی ئاوا پڕکێش و بێ چاوڕوو کردووە.

ئەمە تەنیا عەرەبستان و ئیمارت نین کە لە شەڕی دژی یەمەن تووشی شکست ھاتوون، بەڵکو ڕێکخراوەی نەتەوەکان و زلھێزەکانیش لە ڕیزی دۆڕاوانی شەڕی دژی یەمەنن. چونکو ڕێکخراوەی نەتەوەکان بەو دۆش دامان و خەمساردییانەی خۆی ئەوەی نیشان دا کە گۆپاڵی دەستی ھێزە گەورەکانە و ھێزەگەورەکان و بانگەشەکەرانی مافی مرۆڤیش بەو کەمتەرخەمییەی خۆیان ل ھەر بۆ ئەوە ناشێن کە مافی ڤیتۆیان ھەبێت لە ھەمبەر دڕندەکارییەکانی ئالی سەعود لە یەمەن ئەوەیان سەلماند کە نەک بەڵکو بەکاری بڕیاردان بۆ کاروباری جیھانیش نایەن.

 

سەرپەیڤ