ئه‌یلوول 21, 2020 18:42 Asia/Tehran
  • شەڕی داسەپاو و گرنگایەتیی بەرگریی پیرۆز لە روانگەی رێبەری باڵای شۆڕش

رژێمی بەعسی عێراق لە 21 ی سپتامبری 1980 ، بە تپێەڕین لە سنوورەکانی ئێران شەڕێکی دەستدرێژکارانەی دەسپێکرد .

 

8 ساڵ شەڕی داسەپاوی رژێمی سەدام لە دژی ئێران بە پێی نەخشەیەکی پلان بۆکراو بە گڵۆپی سەوزی ئەمریکا و بە ئامانجی روخاندنی  دەوڵەتی ئێران دەسپێبوو .

دوژمنان لە تێکڕای ئەو ساڵانەدا داکۆکیان لە دەسپتدێرژکار کرد بەڵام نەیانتوانی بە ئامانجی خۆیان بگەن .

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەیی رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی بەیانیی ئەمڕۆ دوشەممە لە پێوەندیەکی ڤیدیۆیی دا وێڕای رێزگرتن لە رچەشکێنانی بەرگری و خۆڕاگریی ، بە ئاماژە بە سەرکەوتنی درەوشاوە و روونی گەلی ئێران لە وتەگەلێک دا باسی ئەم بابەتەی کرد .

بەڕێزیان جەختی کردەوە : بەرگری پیرۆز لەو دۆخە هەستیارەدا بۆ وڵات سەرمایە سازیی کرد و سەرمایەیەکی بە نرخی بەدی هێنا . لەم شەڕە داسەپاوەدا ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپایی لاگری سەرەکیی رژێمی بەعسی عێراق لە دژی ئێران بوون .

بێگومان یەکێک لە دەسکەوتە گرنگەکانی دەورانی دبەرگریی پیرۆز چەسپانی ئاسایشی وڵات بووە .

بەرگریی پیرۆز نیشانیدا دەستدرێژیی بۆسەر ئێران باجێکی قورسی هەیە .

لایەنێکی دیکەی ئەوە بوو کە بەرخودان و خۆڕاگیی کردە گوتارێکی نوێ لە هاوکێشەکانی دەسەڵات لە ناوچەکەدا .

دەورانی بەرگری پیرۆز بە دارابوونی فەکتەری وەک یەکدەنگیی و یەکیەتی ، دسەڵات و خۆڕاگریی  ، ئێستا بووە بە بەشێک لە شوناسی نیشتمانیی و مێژووی ئێران .

سەرپەیڤ