May 18, 2018 13:56 Asia/Tehran
  • بەیاننامەی کۆتایی دانیشتنی نائاسایی لیژنەی هەمیشەیی فەلەستینی یەکێتی نێوان پەرلەمانە ئیسلامییە کان لە تاران

لە کۆتایی دانیشتنیی نائاسایی لیژنەی هەمیشەیی فەلەستینی یەکێتی نێوان پەرلەمانە ئیسلامییە کان لە تاران دا جەختکراوە؛ مەسەلەی فەلەستین بە پێتەختی قۆدس ، یەکەم ئەولەوییەتی ئۆممەتی ئیسلامییە.

داوا لە کۆمەڵگەی نێو دەوڵەتیی بۆ خستنە ژێر گوشاری ڕەژێمی داگیر کاریی زایۆنیستی لە ڕەوتی کۆتایی دان بە گەمارۆی ئاسمانی، دەریایی و زەوینی نایاسایی غەززە

 

مەسەلەی فەلەستین، بە پێتەختی قۆدس، یەکەم ئەولەوییەتی ئۆمەتی ئیسلامییە

 

بانگێشتن لە وڵاتە ئیسلامییەکان بۆ وەلادانانی ناکۆکییەکان و چرکردنەوەی ڕیزبەندیی و بەهێزکردنەوەی کەشی برایەتی ئیسلامی، بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی دوژ منانی ئۆمەتی ئیسلامی

 

جەختکردن لە سەر ڕەتکردنەوەی هەرچەشنە کردەوەیەک لە پێناو ئاسایی کردنەوەی پێوەندییەکان لە گەڵ رەژێمی زایۆنیی و پیشگرتن لە کەڵکی خراپ وەرگرتنی ئەم ڕەژێمە لە ڕەوشی ئێستا و ئالۆزیی گەلێک  کە هەر ئێستا سێبەری خستووە سەر ناوچەی رۆژهەڵاتی ناڤین

 

پشتیوانیی لە هەموو تەشکەکانی خۆڕاگریی بەرامبەر ڕەژێمی زایۆنی، بەتایبەت مۆقاومەی گەلی فەلەستین کە بە دلێرییەوە بەرامبەر دەستدرێژی زایونیستەکان ڕاوەستاون

 

ڕاگەیاندرانیی پشتگری ، یارمەتی و پشتیوانیی هەموو لایانە لە ئینتفازەی گەلی فەلەستین،کە بە هۆی ڕێپێوانە گەورەکانیی گەڕانەوە" مەسیرات ئەلعۆدە" بەردەوام کراوە

 

جەختکردنەوە لە سەر ڕەتکرانیی بەبڕشتانەی بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمریکا لە بارەی قۆدس کەلە بەرواری ٦ دیسەمبەری ٢٠١٧ گیردراوە و ڕەتکردنیی هەر چەشنە ئاسەوار و دواهاتەکانی،لە وان گواستنەوەی باڵویزخانەی ئەمریکا بۆ قۆدس

 

 شەرمەزار کردنیی چوونە دەری ئەمریکا لە ڕێککەوتننامەی ناڤۆکیی لە نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەک کە نموونەی بەرچاوی پەیمانشکێنی و کەمتەرخەمی لە حەنای هەموو یاسا و ڕێسا و داب ونەریتی نێو دەوڵەتییە

 

سەرپەیڤ