ئاب 21, 2018 07:43 Asia/Tehran
  • ئامانجی  فەرماندەرانی سەربازیی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنە دیپلۆماتیکەکان لە ئەردەن و بەحرەین

ژنەراڵ  مارک مەیلی  فەرماندەی هێزی زەوینیی ئەرتەشی ئەمریکا نۆزدەی ئووت  لە ئەمان لەگەڵ عەبدوڵڵا دووهەم شای ئەردەن دیداری کرد  .

فەرماندەی هێزی زەوینیی ئەرتەشی ئەمریکا  لەگەڵ مەحموود عەبدولحەلیم فەریحات، سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئەردەنیش دیداری کرد  .

ئسکات  سترن، فەرماندەی  پاپۆڕی پێنجەمی  هێزی دەریایی ئەمریکاش حەوتەی ڕابردوو لەگەڵ حەمەد بن عیسا ئالی خەلیفە،شای بەحرەین دیداری کرد.

 پرسیار ئەمیە کە  ئامانجی  سەردانەکانی فەرماندەی باڵای ئەمریکا بۆ ئەردەن و بەحرەین چییە  ؟ وادیارە سەرباری ئامانجگەلێکی وەک پێوەندی دوو ایەنە دەکرێت هۆیەکی تر بۆ ئەم چاوپێکەوتنانە لە ئاراد بێت  .

یەکەمیان هاوپێوەندە  بە ڕەوشی  ئێستای ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین . ئاامنجی ئەمریکا لە قەیرانەکانی سوریا و ئێراق دابین نەکراوە  . ئەمریکا لە قەیرانی سوریا بەنیازی ڕووخاندنی نیزامی  بەشار ئەسەد لەڕێگەی داکۆکی کردن لە تاقمە تیرۆریستییەکان بوو بەڵام ئەم ئامانجە گرینگەی نەهاتەدی .

ئێستا دەوڵەتی ئەمریکا لە قەیرانی سوریا بەنیازی پێشگیری کردن لە سەرکەوتنی سوپای سوریا و هاوپەیمانانی  بۆ ئازاد کردنی ناوچەکانی باشووریی ئەم وڵاتە لە دەستی تاقمە تیرۆریستییەکانە.

ئەردەن یەکێک لە گرینگترین وڵاتانێکە کە لەبەر ئەوەی خاوەنی سنووری هاوبەش لەگەڵ سوریایە ، لەم بارەوە دەتوانێ  دەوربگێڕێ.

جوگرافیای ئەردەن لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو  بە دژی ئاسایشی نیزامی سوریا بەکار هێنراوە . لە ماوەی مانگەکانی ڕابردوو جم و جۆڵی سەربازیی ئەمریکا پەرەی سەندووە و ئەردەن لەبەر وابەستەبوونی ئاسایشی بە ئەمریکا  خاوەن گرینگایەتییە.

پرسی دیکە ئەمەیە  کە دەوڵەتی ئەمریکا هەوڵ دەدات  شەڕی نیابەتی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین  هەروا پێ و شوێن بگرێت چونکە یەکێک لە نیشانەکانی شەڕی نیابەتی ئەمەیە کە ئەمریکا خەرکی ئابووری نادات بەڵکوو ئەم خەرجە لەلایەن وڵاتانی عەرەبییەوە دەکرێت  .

لەم پێناوەدا بنکەکانی سەربازیی ئەمریکا لە وڵاتانی عەرەبی لەوان ئەردەن و بەحرەین دەتوانێ  دەورێکی گرینگی هەبێت  .

لەڕاستی دا فەرماندەرانی سەربازیی ئەمریکا ئەو دەستەبەرییە بەپاشاکانی  ئەردەن و بەحرەین کە هاوپێوەندە بە مانەوەیان دەدات و لەبەرامبەریش دا داوای کەڵک وەگرتن لە جوگرافیای ئەم وڵاتانە دەکات هاوڕەوت لەگەڵ سیاسەتی دەرەوەیی ئەوان لە پێناو  دابین کرانی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و هەروەها  پەرەسەندنی هەڵوێستی دژە میحوەری موقاومەیی ئەوان  .

پرسی سێیەم هەوڵی بەکردەی ئەمریکا  بۆ پێشگیری کردن لە بەهێز بوونی میحوەری موقاومە لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی  ناڤینە  .

دەوڵەتی ئەمریکا وێڕای ئەوەی هەوڵ دەدات بنکەگەلێک کە ئێستا لەدەستی دایە بیپاڕرێزێ و بەهێزی بکات،هەروەها هەوڵ  دەدات بەبیانووی  بەرەنگار بوونەوەی  تیرۆریزم   مانەوەی  سەربازی خۆی لە وڵاتانی تر پاسا بکاتەوە.

هەر لەم پێناوەدا  لەحاڵێکدا کە دەوڵەت و خەڵک  داوای  چوونەدەری هێزی ئەمریکی لەم وڵاتە دەکەن،  بەڵام ژنەراڵ شان رایان، وتەبێزی  هاوپەیمانیی دژە داعش  بەڕێبەرایەتیی ئەمریکا ڕۆژی ڕابردوو واتە نۆزدەی ئووت لە پرێس کونفرانسێک  دا لە ئەبووزەبی سەبارەت  بە ئامادەبوونی  سەربازی لە ئێراق پێداگری کرد  و ئیدیعای کرد کە  هۆی سەرەکی مانەوەی  سەربازیی ئەمریکا لە ئێراق  دوای شکستی سەربازیی داعش، هەوڵدان بۆ دامەزرانی سەقامە.

لەڕاستی دا  دامەزراندنی سەقام ، بیانوو و پاسایەکە بۆ ئامادەبوونی سەربازی  بەڵام هۆی سەرەکیەکەی  پێشگیری کردن لە بەهێز بوونی جێگە و پلەی  میحوەری موقامە  لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤینە و بۆ ئەوەی بەم ئامانجە بگات لەسەر بنکەکانی سەربازی خۆی  لە ناوچە زۆر تایبەت حسێب دەکات.