داکۆکی لە ئارمانجەکانی فەلەستین لە سارای عەرەفات
حاجییەکانی بەیتوڵڵای حەرام ڕۆژی دووشەممە لە ڕێ وڕەسمی دووری کردن لە موشرەکین لەسارای عەرەفات، وێڕای ڕەخنە گرتن لە یەکگرتوو نەبوونی وڵاتانی عەرەبی ، لە ئارمانجەکانی فەلەستین داکۆکییان کرد .
ڕێ ڕەسمی دووری کردن لە موشرەکین ڕۆژی دووشەممە لە ڕۆژی عەرەفە، لەسارای عەرەفات بە خوێندنەوەی پەیامی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی ڕوو لە هەموو موسوڵمانان و حاجییەکان بەڕێوە چوو .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیون، حاجییەکانی بەیتووڵڵای حەرام، بە داکۆکی کردن لە ئارمانجەکانی فەلەستین ، یەکگرتوونەبوونی گەلانی عەرەبیان بە هۆکاری سەرەکی گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تەل ئەبیب بۆ قودسی داگیرکراو زانی .
یەکێک لە زیارەتکارانی عەرەب بە ڕاگەیاندنی ئەمەی پرسی فەلەستین پرسی یەکەمی موسوڵمانانی جیهانە وتی : ئەگەر گەلانی عەرەب یەکگرتوو بواتایان، ئەمریکا نەیدەوێرا باڵوێزخانەکەی بگوازێتەوە بۆ قودس.
دوناڵد ترەمپ ی سەرۆکی ئەمریکا شەشەمی دیسەمبەری ساڵی 2017 شاری داگیرکەراوی قودسی وەک پێتەختی ڕژێمی ساختەی ئیسرائیل داناساندن و باسی بڕیاری خۆی بۆ گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تەل ئەبیب بۆ قودسی کرد .
دەوڵەتی ئەمریکا دووشەممەی چواردەی مەی ساڵی 2018 ئەم بڕیارەی جێبەجێ کرد . ئەم بریارەی دەوڵەتی ئەمریکا بەرەوڕووی ڕەخنە و گازندەی بەربڵاوی نێودەوڵەتی بووەوە.