عەبدولمەلیک حوسی: ڕژێمی سعودی و ئیمارات لە رێگەی خزمەت بە ئەمریکا و ئیسرائیل دەڕۆنە پێش
سکرتێری گشتیی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن شەوی سێ شەممە لە بەیاننامەیەک دا بە بۆنەی گەیشتنی جەژنی پیرۆزی قوربان ڕایگەیاند : ڕژێمی سعودی و ئمارات لە ڕێگەی دووبەرەکی نانەوە و خەیانەت بۆ خۆش خزمەتی کردن بە ئەمریکا و ئیسرائیل، هەوڵ دەدەن .
چوارشەممە دەیەمی زیحەججە 1439ی کۆچی ڕێکەوت لەگەڵ 22ی ئووتی ساڵی 2018 ، جەژنی پیرۆزی قوربان یان جەژنی ئەزحا لە جەژنە مەزنەکانی موسوڵمانانە .
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، عەبدولمەلیک بەدرەدین حوسی وێڕای پیرۆزبایی کردنی جەژنی پیرۆزی قوربان لە گەل و ئومەتی ئیسلامی، داوای لە خەڵکی وڵاتان بەتایبەت دانیشتوانی لێوارەی ڕۆژاوای یەمەن کردووە ڕۆژانی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان لە بیرنەکەن و لەبەرەکانی شەڕ ئامادە بن .
سکرتێری گشتیی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن وتیشی : لێوارەکانی ڕۆژاوایی بووەتە مەیدانی شکست و ناکاام مانەوەی دوژمنان .
عەرەبستان بەپاڵپشتی ئەمریکا، ئیمارات، رژیمی زایۆنی وژمارێک وڵاتی دیکەی هاوپەیمانی لە مارسی٢٠١٥وە دەستی کرد بە دەسدرێژیی سەربازی بۆسەر یەمەن وگەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانیی ئەو وڵاتەی داوە .
شەڕخوازیی عەرەبستان لە یەمەن، کوژرانی زیاتر لەچواردە هەزار یەمەنی و برینداربوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارەبوونی بەملوێنان یەمەنی لێکەوتووەتەوە.
دەسدرێژکاریی سەربازیی عەرەبستان و ئیمارات هەروەها وڵاتی هەژاری یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی خۆراک و دەرمان کردووە.
رژیمی سەعوودیاو هاوپەیمانانی تائێستا لەبەر خۆڕاگریی خەڵکییەمەن نەیانتوانیەوە ئامانجەکانیان لەو وڵاتە(بەدەسەڵات گەیاندنی بەکرێگیراوانیان) مسۆگەر بکەن.