ئەمڕۆ سەفەری وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ پاکستان ؛
وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەمڕۆ پێنجشەم لەسەر بانگهێشتی هاوتا پاکستانیەکەی خۆی سەردانی ئیسلام ئاباد دەکا .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی فارس ، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بە بڵاو کردنەوەی ئاگادارینامەیەک ڕایگەیاند مەولوود چاوش ئوغڵو ئەمڕۆ بە بانگهێشتی شامەحموود قوڕەیشی هاوتای پاکستانی خۆی بو سەفەرێکی فەرمی دوو ڕۆژە سەردانی ئیسلام ئاباد دەکات . لەو ئاگادارینامەیەدا هاتووە چاووش ئوغڵۆ لە چوارچێوەی سەفەری فەرمی خۆی جگە لە دیداری لە گەڵ شا مەحموود قوڕەیشی لە گەڵ عارف عەلەوی سەرۆک کۆمار و عیمران خان سەرۆک وەزیرانی پاکستان دیدار دەکات . لێکدانەوەی پەیوەندی دوو لایەنە و ڕووداوە ناوچەیی و نێونەتەوەییەکان تەوەری سەفەری وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ پاکستان دەبێت .لە مەانگی ڕابردوودا پاکستان و تورکیا دوو گرێبەستی جیاجیای سەربازی هەر کام بە بڕی یەک پوینت پێنج ملیاردولار بە مەبەستی فرۆشی چوار فڕۆکەی پاپۆڕی جەنگی و سی کۆپتەری سەربازیان واژۆ کرد . بەرلەوەش تورکیا بۆ بەرهەمهێنانی ژێر دەریایی ئاگوستا نەوەد " لە گەڵ پاکستان ڕێکدەکەون و ئێستاکە ئانکارا بە دوای کڕینی فڕۆکەی مشاق لەو وڵاتەیە .