٥ ملوێن منداڵیی یەمەنی بەڕەوڕووی برسییەتی
ڕێکخراوی نادەوڵەتی" منداڵان ڕزگار کەن" وشداریی داوە کە برسییەتی لە یەمەن دا هەرەشە دەکات لە گیانی پێنج ملوێن منداڵ و شەڕ لە بەندەری "حۆدەیدە" ئەم ئامارەی زۆرتر کردۆتەوە.
لقی بەریتانی ڕێکخراوی " منداڵان ڕزگار کەن" ڕایگەیاندووە هەر چەشنە خەمسارد بوون لەمەڕ فریاگوزاری خۆراکی و سووتەمەنیی لە ڕێگای بەندەری حۆدەیدە ڕەنگە ببێتە هۆی تاوسەندنەوەی بێ وێنەی کارەساتی برسییەتی لە یەمەن دا .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئەم ڕیکخراوەیە ، داخرانیی ئەم بەندەرە ستراتژیکە ژ یانی هەزاران منداڵی بەرەوڕووی مەترستیگەلی جیددی کردووە و برسییەتی هەرەشە لە بە ملوێنان منداڵ دەکات لە یەمەن دا .
ڕێکخراوی " منداڵان ڕزگار کەن"، هەروەها سەبارەت بە ڕەگەز کوژی لە یەمەن دا وشداری داوە و دەلێت جگە لە برسییەتی نەخۆشیگەلێکی درمی وەک وەبا هەرەشە دەکات لە ژیانی منداڵانی یەمەنی .
هاوپەیمانیی عەرەبی بە سەرۆکایەتی عەرەبستان و ئیمارات لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوو دا پەلامارگەلێکی تووندییان دەستپێکردووە بۆ سەر بەندەری حۆدەیدە لە ڕۆژئاوای یەمەن دا.ئەم بەندەرە یەکێ لە سەرەکییترین شوێنەکانە بۆ خەڵکی یەمەن لەمەڕ پێوەندیی لەگەڵ دەرەوە و وەرگرتنیی یارمەتییەکانی گرنگ وەک خۆراک،دەواودەرمان و سووتەمەنی.
عەرەبستان لە ڕۆژی شەشەمیی خاکەلێوەی ساڵی ١٣٩٤ هەتاوی لە تەشکی هاوپەیمانییەک لە چەند وڵاتی عەرەبی و بە یارمەتی و چرای سەوزی ئەمریکا، پەڵامارگەلێکی بەربڵاوی دژی یەمەن، هەژارترین وڵاتی عەرەبی دەستپێکردووە تا بە بیانووی گەڕاندنەوەی عەبد ڕەبە مەنسور هادی سەرۆک کۆماری لە کار کشاوەی ئەم وڵاتە بۆ سەر دەستەڵات،ئامانجە سیاسییە زێدەخوازانەکانیی دەستبخات.
بە گوێرەی ئامارە فەرمییەکانی کاربەدەستانیی ڕێکخراوی نەتەوەکان، شەڕی یەمەن تا بە ئێستا پتر لە ٢٨ هەزار کوژراو و بریندار و ٣ ملوێن بێ ماڵ و حاڵی لێکەوتۆتەوە .هەزاران کەس لە خەڵکی ئەم وڵاتە بە هۆی بەد خۆراکی ، نەخۆشی و نەبوونی ناوەندەکانی تەندروستی گیانی خۆیان لە دەست داوە.ڕێکخراوی نەتەوەکان لە ڕاپۆرتی بڵاوکراوە لە ٢٩ ئاگۆست، پەلامارەکانیی هاوپەیمانی عەرەبی ژێر فەرمانی عەرەبستان لە یەمەنی وەک تاوانکاریی جەنگیی ڕاگەیاندووە.
هاوپەیمانی عەرەبی بە سەرۆکایەتی عەرەبستان یەکەم جار لە بەرواری ٢٥ مارچی ٢٠١٥ پەلاماری کردە سەر یەمەن. فڕۆکە جەنگییەکانی پێنج وڵاتی ئەندامی ئەنجوومەنی هاوکاری کەنداوی فارس(عەرەبستان، ئیمارات،قەتەر، کوەیت و بەحرەین) هاورێ لەگەڵ مەغرێب، مێسر ، ئەردەنو سودان لەم پەلامارە دا بەشدارییان کردووە و سومالیش ئیزنی کەڵک وەرگرتن لە پێگە سەربازییەکانیی بۆ ئەم پەلامارانە داوە.