ئه‌یلوول 25, 2018 15:24 Asia/Tehran
  • پەرە سەندنی نیگەرانی لەبەر کەمبوونی دەرمانە گرینگەکان لە غەززە

ناوەندی تەندرووستیی کەرتی غەززە ڕۆژی دووشەممە وشداری دا کەمبوونی دەرمانی سەرەکی و گرینگ لە غەززە گیانی هەزاران نەخۆش بەتایبەت کەسانی تووشبوو بە نەخۆشیی درێژماوەی خستۆتە مەترسییەوە.

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی شینهوا لە غەززەوە؛ "ماهر شمیە" لە بەرپرسانی ناوەندی تەندرووستی و دەرمانی غەززە رۆژی دووشەممە وتی: کەم بوونی دەرمانە سەرەکی و گرینگەکان، چاوەدێرییە سەرەتاییەکانی پاکپارێزی و بەرنامەکانی هاوپێوەندی خستۆتە مەترسییەوە.

شەمیە وشداری دا؛ نەبوونی دەرمان لە غەززە دەبێتە هۆی ئەوەی کە تووشبوان بە نەخۆشی درێژخایەنی وەک دیابت (شەکرە)، پەستانی خوێن، ئاسم (ڕەبۆ) هەتا سێ مانگی دیکە بەرەوڕووی زۆر کێشەی قورس دەبنەوە.

بەرپرسانی ناوەندی تەندرووستی و دەرمانی غەززە وشداری دا بێتوو ئەو پرۆسەیە بەردەوام بێ، دەبێ چاوەڕێی ڕەوشێکی گەلێک نالەبارتر بین.

کەرتی غەززە لەو کاتەوەی هێزەکانی ڕژێمی داگیرکەر لە ٢٠٠٩ گەمارۆیان داوە، بەرەروڕووی زۆر کێشە و گرفتی تاقەت پڕووکێن بۆتەوە.